یەکێک لە خۆكوژەكانی تەقینەوەی برۆکسل لە پەرلەمانی ئەوروپا کاری کردووە

0
576

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی وڵاتی بلژیک، یەکێک لەو كەسانەی کە لە تەقینەوە خۆکوژییەکانی شاری بروکسێلدا بەشداربووە، پێشتر لە یەکێک لە بارەگاکانی یەکێتی ئەوروپا کاری کردووە.
“نەجم ئەلعەشراوی”، کە لەلایەن پۆلیسی وڵاتی بلژیک وەک یەکێک لە خۆكوژەكانی ڕووداوی تەقینەوەی خۆکوژیی ڕۆژی 22ی مانگی ڕابردووی برۆکسێل دەستنیشان کراوە،  وەرزی هاوینانی ساڵی 2009 و 2010  هاوینان لە باڵەخانەی یەکێتی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کاری پاک و خاوێنی کردووە.

پەرلەمانی ئەوروپا  پشتڕاستی کردووەتەوە کە یەکێک لە بەشداروبوانی هێرشەکانی برۆکسل لەو پەرلەمانە کاری کردووە، بەڵام ئاماژەی بەناوی ئەلعەشراوی نەکردووە.

بەڵام پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت، ئەو کۆمپانیایەی  گرێبەستی پاککردنەوەی باڵەخانەی پەرلەمانی وەرگرتووە، ئەو کات بەڵگەی لەسەر نەبوونی هیچ تاوانێک بۆ هەموو کارمەندانی پێشکەش کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.