ژنێکی تری کورد خۆی کوشت

0
757

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی ڕەبەت، ڕۆژی شەممە 30ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن  20ساڵان لە  گۆندی لیلانێ ـی سەر بە باژێڕی ڕەبەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سومەییە خێزانی ڕەحمان. ک، کە خەڵکی گوندی “وەردێ” ـی سەر بە باژێڕی سەردەشتە و ماوەی 2 ساڵە لە گوندی لیلانێ ـی سەر بە باژێڕی ڕەبەت، زەماوەندی کردووە، کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە 30 گەلاوێژی 1395ی هەتاوی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەگوترێ هۆکاری خۆ کوژییەکە، کێشەی بنەماڵەیی بووە.

تەرمی سومەییە تا ئێستاش لە پزشکی یاسایی باژێڕی سەردەشت لەژێر لێکۆڵینەوە دایە و نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.