مەترسی دیپۆرت كردنەوەی چالاكێكی سیاسی و مەدەنی كورد لە لایەن دەوڵەتی دانمارك هەیە.
ڕۆژی کورد: دەوڵەتی دانمارك لە ھەنگاوێكی ناكاودا بڕیاری دیپۆرت كردنەوەی چالاكێكی سیاسی و مەدەنی كوردی خەڵكی اری شنۆی داوە.
فەرھاد زەڕنی چالاكی سیاسی و مەدەنی كورد كە لە ساڵی 2014 دا لە وڵاتی دانمارك داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرایەتی كردووە ، لە لایەن وەزارەتی كار و باری پەنابەران وڵامی “نا” یان بە ناوبراو داوە و ئەمرۆ فەرھاد لە لایەن پۆلیس بۆ ناردنەوە بۆ ئێران بۆ كەمپی دیپۆرتیەكان گۆزراوەتەوە.
فەرھاد زەڕنی چالاكی سیاسی كورد كە بە ھۆی گۆشاری ھێزە ئەمنیەكانی رێژیمی ئێران بە ناچاری وڵاتی بە جێھێشتووە و لە وڵاتی دانمارك داوای مافی پەنابەری كردووە.
زەڕنی پێشتر چەندین جار لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێران ئەشكەنجە دراوە و لە ئەگەر گەڕانەوە بۆ ئێران گیانی دەكەوێتە مەترسیەوە.
فەرھاد زەڕنی داو لە ھەموو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و حیزبە كوردستانی و ئێرانیەكان دەكا كە بە ھانای ناوبراوە بچن و پێش بە دیپۆرتی بۆ ئێران بگرن.