Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور دوو کچە کوردی ئێزیدی، براوەی خەڵاتی ساخارۆفی 2016ـەن

دوو کچە کوردی ئێزیدی، براوەی خەڵاتی ساخارۆفی 2016ـەن

0
1270

ڕۆژی کورد: خەڵاتی ساخارۆفی ٢٠١٦ ـی پارلمانی ئوروپا بە دوو کچە کوردی ئێزیدی بەناوەکانی نادیە موراد و لامیا حاجی‌بەشەر، بەخشرا.

ئەو هەواڵە لە لایەن ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندام پارلمانەکانی ئورووپا و لە لاپەڕەی کەسیی توییتێری ئەو پارلمانتێراندەدا ڕاگەیێندراوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوبووەکان، خەڵاتی ساخارۆف لە بیست‌وچواری خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لە ئێستراسبۆرگ پێشکەش بەو دوو کیژە کوردە ئێزیدیە دەکرێت.

هۆکاری پێدرانی ئەو خەڵاتە بەو دوو کیژە کوردە ئێزدییە هەواڵدانیانە بۆ ناساندن و ئاشکرا کردنی ئەو تاوانانەی کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە هەمبەر کچان و ژنانی کوردی ئێزدی ئەنجامی داوە.

پێشتریش  ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، شۆرای ئورووپا لە دانیشتنێکی تایبەتیی خۆیدا لە ستراسبۆرگ، خەڵاتی مافی مرۆڤی “واسلاوهاوێڵ”ی بۆ ساڵی ٢٠١٦، پێشکەش بە کچە کوردی ئێزدی نادیە مۆراد کرد.

نادیە موراد، لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک سەفیر و ڕاسپێردراوی نیازپاکیی ئەو ڕێکخراوە هەڵبژێردراوە و پێشتر لە ڕێوڕەسمێکدا بە فەرمی دەست بەکار بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووزیاتر لە ٨٠٠ ئەندامی داعش لە شەڕی موسڵ، کوژراون
بابەتی دواتربه‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا ”هێدی”یه‌وه‌ كه‌مپه‌ینی كورد: ته‌رمی مامۆستا هێدی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مەزارگەی_ناودارانی_كورد له‌ مه‌هاباد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان