Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان خەڵاتی نۆبێل 2016ـی فیزیک درا بە سێ زانای بریتانیایی

خەڵاتی نۆبێل 2016ـی فیزیک درا بە سێ زانای بریتانیایی

0
1134

ڕۆژی کورد: ئاکادمی نۆبێل لە وڵاتی سوید، ئەمڕۆ سێ شەممە 13ی ڕەزبەر، خەڵاتی فیزیکی ساڵی 2016ی دا بە سێ زانای بریتانیایی دانیشتووی ئەمریکا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە زاری بەیانیەی ئاکادمیی نۆبێل ڕایگەیاند کە خەڵاتی 2016ی نوبێلی ئەمساڵ پێشکەش کراوە بە دەیڤید تالس، دانکن هێلدین و مایکل کۆستلێتز.

ئەو خەڵاتە بە هۆی لێکۆڵینەوەکانی ئەو سێ زانایە لە بواری “حاڵەتە نائاساییەکانی ماددە لە ناو ئەبەر ڕەسانەکان”، دراوە بەو سێ زانا بریتانیاییە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هەروەها هاتوە: “بە هۆی کار و چالاکییە پێشڕەوانەکانی ئەو سێ زانایە، مرۆڤ ئێستا بەدوای حاڵەتگەلێکی نوێ و نائاسایی لە مادەوەیە”.

نیوەی خەڵاتەکە کە نزیک بە یەک ملیۆن دۆلارە دراوە بە دەیڤید تالس ـی تەمەن ٨٢ ساڵان کە لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە دەیەی 1970ی زایینییەوە دەست پێکردووە و ئەوەی تریش بە شێوەی هاوبەش پێشکەش بە ٢ زاناکەی تر واتا دانکن هێلدینی 65 ساڵان و لەدایک بووی لەندەن و مایکل کۆستلێتز کە لەدایک بووی 1942ی زایینی لە باژێڕی ئەبردین ـە کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆشکی سپی ڕاگیرانی دانوستانەکانی خۆی لەگەڵ ڕووسیە لەمەڕ سووریە ڕاگەیاند
بابەتی دواترپارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی تەقینەوەکەی حەسەکە په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان