خالید عەزیزی: دەبێ ئێران ناچار بکەین کە کێشەی کورد نەخاتە پەڕاوێزەوە

0
1396

 خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان(حدک) لە سمینارێک‌دا لە واشنگتۆن، سیاسەت و هەڵویستی حیزبەکەی لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی کوردستان‌و ئێران‌و ناوچە بع ئامادەبووان خستە بەر باس. عەیزی لەسەر پرسی ئاڵوگۆرەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست‌و پێی وابوو ڕەوتی ئاڵوگۆرەکان بە جۆرێکن کە ئەگەر کورد باش دەرفەتەکان ببینێ دەتوانێ جێگەو پێگەی خۆی بەهێز بکاو قەڵەمبازێک بۆ پێشەوە بدا.
سکرتێری گشتی حدک تیشکی خستە سەر ڕەوتی ڕووداوەکان لە هەرێمی باشووری کوردستان‌و مامەڵەی باشی ڕێبەرانی کورد لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوکێشە ناوچەیی‌و جیهانییەکان‌و ئەو دەسکەوتە بەرهەستانەی تا ئێستا لەو بەشەی کوردستان وەدی‌هاتوون”

 لەدریژەی باسەکەیدا گوتی:” ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهەست بە بەرپرسایەتی‌و دەروەستییەک کە چارەسەری پرسی کورد هەیەتی، یارمەتیدەرێکی باش بۆ هاتنە ئارای دۆخی ئێستای باشووری کوردستان بووە.
سکرتێری گشتیی حدک ئاماژە بە پرسی ریفراندۆم لە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و گوتی: “خستنە بەرباسی پرسی رێفراندۆم بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕیتەوە بۆ چەند فاکتۆر، کە لە لایەن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە خراوەتە بەرباس‌و هیوادارین کە ئەوە وەک چارەسەرێک بخرێتە نێو باس‌و خواسە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەگەڵ حیزبەکانی دیکەش باس بکرێ.”
سکرتێری گشتیی حدک بە ئاماژە بە هەموو ئەو مێتۆدانەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خەباتی خۆی بۆ گەیشتن بە مافەکانی گرتوویە بەر، ئەوەی بە مافی کورد زانی کە لە درێژەی حاشای دەوڵەتی ناوەندی‌دا پرسی رێفڕاندۆم لە نێوخۆی وڵات‌و کۆڕو کۆمەڵە جیهانییەکان‌دا بێنێتە بەرباس.
خالید عەزیزی سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد لە ئێران گوتی: ئێمە دەبێ ئێران ناچار بکەین کە کێشەی کورد نەخاتە پەڕاوێزەوە و نادیدەی نەگرێ، ئەوەش بەوە دەکڕی کە شێوازو مێتودی خەباتمان بە جۆرێک بێ کە ئێران بێنینە دەنگ. لەو نێوەدا وەک یەک نەبوون‌و فرە نەتەوەیی لە ئێراندا وایکردوە کە چارەسەری کێشەی کورد ئاستەمتر بێت، هەر بۆیەشە کە کورد دەبێ مێتودی کاری خۆی بۆ بدۆزێتەوە.”
عەزیزی گوتیشی: ئۆپۆزێسیۆن بوون نابێتە نان و ئاو. لە سیاسەت دا ئەوە گرینگە کە ببێتە ئادرەس، ئەوەش لەو کێبرکێیەدا درووست دەبێ کە لە نێوان ئێمە وکۆماری ئیسلامی دا هەیە؛ بەڵام بە داخەوە بە هۆی ناکۆکی لە نیوان حیزبەکاندا هێشتا نەماتوانیوە ئادرەسێکی دەقیق بۆ شۆڕشی ڕۆژهەڵات دەستنیشان بکەین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت