Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران “که‌یهان که‌لهوڕ” مۆسیقازانی بەناوبانگی کورد بوویه‌ پاڵێوراوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گێره‌می

“که‌یهان که‌لهوڕ” مۆسیقازانی بەناوبانگی کورد بوویه‌ پاڵێوراوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گێره‌می

0
1227

“جاده‌ی هه‌ورێشم” به‌ سه‌رپه‌ره‌شتیی “یویوما” و ژه‌نیاریی “که‌یهان که‌لهوڕ” مۆسیقازانی بەناوبانگی کرماشانی بوویه‌ پاڵێوراوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گێره‌می له‌ به‌شی مۆسیقای جیهان.

پاڵێوراوانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵاتی “گێره‌می” وه‌کوو به‌بایه‌خترین خه‌ڵاتی مۆسیقای جیهان ڕاگه‌یێندرا. گرووپی جاده‌ی هه‌ورێشم به‌ سه‌رپه‌ره‌شتیاریی “یویوما” ژه‌نیاری به‌ناوبانگی ویۆلۆنسیڵ و به‌ ژه‌نیاریی که‌مانچه‌ له‌لایه‌ن “که‌یهان که‌لهوڕ” بۆته‌ پاڵێوراوی به‌شی مۆسیقای جیهان.

هه‌روه‌ها فیلمی “موسیقی غریبه‌ها” که‌ فیلمێکی به‌ڵگه‌ییه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرووپی فره‌ڕه‌گه‌زیی جاده‌ی هه‌ورێشم و به‌ ئاماده‌بوونی ژه‌نیاری بەتوانای که‌مانچه‌، “که‌یهان که‌لهوڕ” چێکراوه‌، له‌ به‌شی فیلمی به‌ڵگه‌یی به‌ مژاری مۆسیقاوه‌ بۆته‌ پاڵێوراوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گێره‌می.

“کەیهان که‌لهوڕ”ی بەڕەگەز کورد، ته‌نیا مۆسیقازانی کەلە وڵاتی ئێران ٤ جار بۆته‌ پاڵێوراوی خه‌ڵاتی گرێمی ئه‌مریکا. چریکه‌ی که‌مانچه‌ی که‌یهان که‌لهوڕ له‌ مۆسیقای فیلمی “لاوه‌تی بێ لاوه‌تی” به‌رهه‌می “فرانسیس فۆرد کاپۆلا” به‌ داڕشتنی “ئێساڵدۆ گۆلیچێف”، له‌ به‌رهه‌مه‌ به‌رچاوه‌کانی ئه‌م مۆسیقازانه‌یه‌.

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژه‌نیاری دیوانی باکووری کوردستان، “ئه‌رداڵ ئه‌رزه‌نجان”، چه‌ندین کۆنسێرتی له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی جیهان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م ژه‌نیاره‌ کوردەش ئه‌لبۆمێکیان به‌ناوی The Wind (با) له‌ کۆمپانیایECM ئاراسته‌ کردووه‌. که‌لهوڕ هه‌روه‌ها له‌ ساڵی ٢٠٠٨ی زایینیش له‌گه‌ڵ “کوارت زێهی برووکلین ڕایدێر” له‌ شاری نیۆیۆرک کۆنسێرتێکی برده‌ سه‌ر شانۆ که‌ چه‌ند کۆپله‌یه‌کی له‌ ئه‌لبۆمی شاری خامۆشیشی له‌خۆ ده‌گرت.

img18564894

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆنفرانسێک بۆ یادی ٧٠ ساڵەی کۆماری کوردستان لە پاریس پێکهات
بابەتی دواترئەژماری کوژراوانی تەقینەوەکانی لە ئیستابووڵ گەیشتە ٣٨ کەس
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان