خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران

0
1338

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧/٢/٢٠١٧ مەراسیمی دابەشکردنی ٨٩هەمین خەڵاتی ئۆسکار بە بەشداری کردنی چەندین کەسایەتی و ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی بەڕێوەچوو.

لەو ئاهەنگەدا وەکو پێشبینی دەکرا فیلمی “La La Land” زۆرترین خەڵاتەکانی بردەوە و ئۆسکاری باشترین “ئەکتەری ژن، موزیک، گۆرانی، سینەماتۆگرافی، دیزاینی بەرهەمهێنان و دەرهێنەر”ی وەرگرت. تەواوی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەمشێوەیەی خوارەوە دابەشکران:

خەڵاتی باشترین فیلم “Moonlight”

خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلم درایە “Damien Chazelle” لە فیلمی “La La Land”

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو درایە “Cassey Affleck” لە فیلمی “Manchester By The Sea”

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن درایە “Emma Stone” لە فیلمی “La La Land”

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە ڕۆڵی لاوەکیدا درایە “Mahershala Ali’ لە فیلمی “Moonlight”

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە ڕۆڵی لاوەکیدا درایە “Viola Davis” لە فیلمی “Fences”

خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی درایە  “Salesman”

خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن درایە “Zootopia”

خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن درایە “Piper”

خەڵاتی باشترین کورتە فیلم درایە فیلمی “Sing”

خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتاری درایە “O.J.: Made In America”

خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دۆکیۆمێنتاری درایە “The White Helmets”

خەڵاتی باشترین مۆنتاژ درایە فیلمی “Arrival”

خەڵاتی باشترین سیناریۆ درایە “Manchester By The Sea”

خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو درایە “Moonlight”

خەڵاتی باشترین موزیک درایە فیلمی “La La Land”

خەڵاتی باشترین گۆرانی درایە فیلمی “La La Land”

خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی درایە فیلمی “La La Land”

خەڵاتی باشترین ڤیژوەڵ ئیفێکت درایە فیلمی “The Jungle Book”

خەڵاتی باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان درایە فیلمی “La La Land”

خەڵاتی باشترین دیزاینی جلو بەرگ درایە “Fantastic Beasts And Where to Find”

خەڵاتی باشترین ماکیاژ و ستایل درایە فیلمی “Suicide Sqaud”

خەڵاتی باشترین تێکەڵکردنی دەنگی درایە فیلمی “Hacksaw Ridge”

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت