ماڵپەڕی کوردماف بەمزووانە دەست بە چالاکییەکانی دەکا

0
681

رۆژی کورد

بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا ماڵپەڕی (كوردماف) دەست بەکار و چالاکییەکانی خۆی بکا.
لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ رۆژی کورد نێردراوە هاتووە؛ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمیی‌ رێکخراوی مافی کورد (كوردماف) تا ماوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ست هۆگران‌ و مافخوازانی‌ كورد و بە زمانەکانی کوردی و فارسی و نۆروێژی و ئینگلیسی بابەتەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

ماڵپەڕی کوردماف کۆمەڵێک چالاکیی بواری مافی مرۆڤ لە نێوخۆی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات کاری تێدا دەکەن و هەواڵ و بابەت لەسەر مافی مرۆڤ لە کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
رۆژی کورد هیوای سەرکەوتن بۆ ستافی کوردماف دەخوازێ.
ئادرێسی ماڵپەڕی کوردماف:
www.kurdmaf.com

پەیجی کوردماف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک:

https://www.facebook.com/KurdMaf.AKR/

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت