Google search engine
ماڵەوە دیمانە و وتووێژ دیمانە لەگەڵ پاڵەوانی کوردی ترۆمبیل هاژووتن لە کێ بەر کێی نۆروێژ

دیمانە لەگەڵ پاڵەوانی کوردی ترۆمبیل هاژووتن لە کێ بەر کێی نۆروێژ

0
2567

دیمانەی ڕۆژی کورد لەگەڵ کوردانی خاوەن بەهرە

ڕۆژی شەممە 10ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، گەنجێکی کوردی خەڵکی باژێڕی بانە ـی کوردستانی خۆرهەڵات لە کێ بەرکێ ـیەکی ئوتومبیل هاژووتندا کە لە لایەن کاناڵی nrk1ـی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو، پلەییەکەمی بۆخۆی تۆمار کرد، بەو بۆنەوە ناوەندی ڕۆژی کورد، گوتوبێژێکی لەگەڵ بەڕێزیان ئەنجام داوە کە لێرەدا دەیخوێننەوە.

ڕۆژی کورد: تکایە سەرەتا خۆتان بۆ خوێنەرانی ڕۆژی کورد بناسێنن

مەحموودی: من شاهین مەحموودی خەڵکی شاری بانەـی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەمەنم ۲٦ ساڵانە.

ڕۆژی کورد: ئەگەر بکرێ لەمەڕ دوایین کێ بەر کێی خۆتان کە بەشدار بوون و ئەو پلەی کە تۆمارتان کردووە و خەڵاتەکەتان بۆمان بدوێن

مەحموودی: دواین کێبەرکێم لە ڕێکەوتی  ۱/۱٠/۲٠۱٦ لە کێبەرکێیی ترۆمبیل هاژووتندا بوو کە بە خۆشحاڵییەوە پلەی یەکەمم وەدەست هێنا، خەڵاتەکەش شتێکی هێمایی بو کە بریتی بوو لە کاسێک.

ڕۆژی کورد: بەڕێزتان لە کەنگێوە خەریک بە وەرزشن، تا ئێستا چەند جار پاڵەوانەتیتان تۆمار کردووە؟

مەحموودی: بۆ جاری یەکەمە بەشداری ئەکەم، ئەم پالەوانێتیە وەکو فیلمێکی دیکۆمێنتاریی کێ بەرکێی ئتومبێل سواری بوو بۆ ئەو نەتەوانەی کە غەیرەنۆروێژین. لە نێوان ٦ وڵاتی جیاوازدا و  بۆ جاری یەکەم و بۆ بەناو بانگ ترین کەناڵی ناوخۆیی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو.

ڕۆژی کورد: ئێوە گەنجێکی کوردن کە لە هەندەران دەژین، ئەوەی کە ناتوانن وەک کورد بەشدار بن، چ هەستێکی هەیە؟ هەروەها وڵاتی نۆروێژ و خەڵکەکەی چۆن لە وەرزشوانێکی کوردی براوە و قارەمان، دەڕوانن؟

مەحموودی: بەڕاستی زۆر دڵگرانم بەوە. هیوادارم کوردستانی خۆمان ئازاد بێت و ئەو بەهرە جوان و گەورانەی لە گەنجی کورددا هەیە بتوانێت پێشکەشی گەلی خۆمانی بکەین و خزمەت بە خاک و وڵاتمان بکەین .بەڕاستی ئەوەی من لەوانم بینی هیچ کات لەیاد ناکرێت کە من وەک پەنابەرێک بۆ جاری یەکەم لە پێشبرکێکی وادا بەشداری بکات. ئەتوانم بڵێم لە کەسێکی هاووڵاتیی خۆیان زیاتر پێشوازییان لێم کرد لە و وڵاتی نۆروێژ ئەتوانیت لە هەمو بوارێکدا بە ئاواتی خۆت بگەیت.

ڕۆژی کورد: لە کۆتاییدا وێڕای سپاس لە قەبووڵ کردنی ئەو دیمانەیە، ئەگەر قسەیەکتان هەیە بفەرموون

مەحموودی: لە کۆتایدا زۆر سپاسی ڕۆژی کورد ئەکەم بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە. دەست خۆشیتان لێدەکەم زۆر خۆش حاڵتان کردم، هیوادارم بۆ کارێکی دیکەش بتوانم شتێکی باشتر پێشکەش بەکورد و کوردستان بکەم زۆر سپاس بۆ بەرێزیشتان.

14513665_312825395741404_485860781_o

14537035_312825405741403_8168836_o

14536620_312825399074737_210336710_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەرۆکی هەرێم و نچیرڤان بارزانی پێکەوە سەردانی تاران دەکەن
بابەتی دواترتاووتوێ کردنی وتەی بارزانی لە سەردانی بۆ بەغدا/وتووێژی تایبەتیی ڕۆژی کورد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان