ڕووسیە: تورکیە لە سووریە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

0
835

ڕۆژی کورد: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە لەمەڕ بوونی تورکیە لە ڕووسیە، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە لەو ڕاگەیێندراوەدا باسی لە چوونە پێشی ئەرتەشی تورکیە لە ڕووسیە کردووە و ڕایگەیاند کە بوونی تورکیە لە سووریە تەنیا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

ڕووسیە ڕایگەیاندووە کە ئەوان بە گومانەوە لە ئۆپێراسیۆنەکانی تورکیە لەژێر ناوی “قەڵغانی فرات” دەڕوانێت و چوونە پێشی دژبەرانی سووریە بە پشتیوانیی تورکیە لە خاکی ئەو وڵاتە تەنیا ڕەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە هەروەها ئەو ئۆپێراسیۆنانەی تورکیە بە پێشێل کردنی سەروەریی خاکی سووریە دەزانێ و دەڵێ ئەو ئۆپێراسیۆنانە تەنیا دۆخی سووریە نائارامتر و ناسقامگیرتر دەکات و دەبێ تورکیە خۆی لە کردەوەی ئەوتۆ کە مەترسی دەخاتە سەر خاکی سووریە، بە دور بگرێت.

پێشتر پرۆفیسۆر عەباس وەلی، مامۆستای بەشی سۆسیۆلۆژی زانکۆی بۆغازئیچی ئیستانبوڵ لە دیمانەیەک لەگەڵ سەرپیل ئیلگون لەمبارەوە، ئەو پێشڕەوی و هێرشانەی تورکیەی بە گەمەی داڕێشتراوی ڕووسیە ناو بردەوە و گوتوویەتی: ” ئامانجی سەرەکی ڕووسیا نانەوەی درزێکە لە نێوان تورکییە و  ئەمریکا. ئەو دەیهەوێ لەڕێگەی پەلکێش کردنی تورکییە بۆ ناو خاکی سوورییە، جیاوازی بخانە نێوان ئەمریکا و تورکییەوە. ئەسەد سەبارەت بە (سوپای سوریای ئازاد) دەڵێ: تورکییە گروپێکی تیرۆریستی دەرپەڕاند و گروپێکی تیرۆریستی تری لە شوینی ئەو دانا”.

عەباس وەلی هەروەها لەمبارەوە گوتوویەتی: ” ئامانجی گەمەکە ئەوەیە؛ ئەگەر بێتو تورکییە بەتەواوەتی بچێتە ناو خاکی سووریە و لەگەڵ یەپەگە دا جەبهەیەکی شەر بکاتەوە،  ئەمریکا ناچار دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە و لایەنیک هەڵبژێرێ؛ پشتیوانی تورکییە دەکا یان هی پەیەدە؟  ئەم مەسەلەیەش هاوکات و بە ناچاری کاریگەری دەبێت لە سەر ستراتیژی شەری داعش.  ڕووسیا دەیهەوێ وەک زلهێزێک بەتەواوەتی سەرکردایەتی ستراتیژی لە ناوچەکەدا بەدەست بینێ.  دەیهەوێ لەدژی سەرکرددایەتییەکەی ئەمریکا لەو ناوچەیە پشێوییەک بنێتەوە. رووسیا حیساباتی ورد و دەقیقی هەیە لەو مەسەلەیەدا. ئەو دەزانێ کە تورکییە بەم ڕاستییە دەزانێ: سوپای ئازادی سووریە هەرگیز ناتوانێ خاک و ناوچەکانی ژێ دەستی کۆنترۆڵ بکات”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت