وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارکانی نێران: لە داهاتوویەکی نزیکدا مووشەکی کرووزی دەریایی بە خێرایی ئەوپەڕی دەبگ بەرهەم دێنین.

0
674

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیسنا، پاسدار حوسێن دیهقان، ئەمڕۆ شەممە 31ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە ماتۆڕی تۆربۆجێتی میلیی “اوج” کە بە ئامادەبوونی حەسەن ڕووحانی لە شوێنی سازمانی پیشەسازیی هەوایی بەڕێوەچوو گوتی: “: لە داهاتوویەکی نزیکدا مووشەکی کرووزی دەریایی بە خێرایی ئەوپەڕی دەبگ بەرهەم دێنین دەبینە خاوەنی”.

دێهقان لە بەشێکی تر لە قسەکانی گوتی: ” ئەمڕۆکە، ئێمە مووشەکگەلی 200 کیلۆمیتر مەودامان هەیە کە دژەشناوەر و دژەئاستی (ضد سطحی)ـن.

وەزیری بەرگریی ئێران هەروەها باسی لە پەرەسەندوویی پیشەسازیی دەریایی هێزە چەکدارەکانی ئێران کرد و گوتی: “لە بەرهەمهێنانی (ئەژدەری زیرسطحی)ـش هەنگاوی باشمان ناوە و ئەمساڵ یەکەم ئەژدەرەکانی بەرهەمی خۆمان لە لایەن هێزی دەریاییەوە ڕادەست دەکەین.

بەپێی قسەکانی دێهقان، ئێران هەروەها لە ڕووی بەرهەمهێنانی شناوەریشەوە زۆر پێشکەوتووە و ئێستا خۆیان بە گشتی بەرهەمی دێنن و گەڵاڵەی دەکەن و هەروەها شناوەری تووندڕۆ بە خێرایی 60 نات لە کاتژمێریاندا هەیە کە خێراییەکی بەرچاوە.

وەزیری بەرگریی ئێران هەروەها باسی لە گەشەی پیشەسازیی هەواییش کرد و گوتی: “ئەمساڵ فڕۆکە فێرکاریی کەوسەری ٨٨یش هەڵدەفرێنین و دەیخەینە گەڕ کە ئەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە، ئێستاش خەریکی سازکردنی ماتۆڕێکی تۆربۆجێتی قورسین کە لە ڕیزی مۆتۆرەکانی ئێف 14 دایە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.