ڕووسیە ڕەش نووسی فەڕانسە بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە سووریەی وێتۆ کرد

0
814

بەپێی هەواڵیهەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕووسیە ڕەش نووسی بڕیارنامەی فەڕانسەی وێتۆ کرد کە تێیدا داوا کرابوو کۆتایی بە هێرشە هەواییەکان لە سووریە بهێندرێت.

ڕۆژی کورد: ڕەش نوسی ئەو بڕیارنامەیە، ڕۆژی شەممە 17ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە کۆبوونەوەی شٶڕای تەناهی خرابۆ بەر باس و تێیدا فەڕانسە داوای کربوو بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتیبە لێقەوماوانیباژێڕی حەلەب، هێرشە هەوایی و فڕینە سەربازییەکان بە سەر ئەو باژێرەدا ڕابگیردرێن.

لە هەمان کاتدا، ڕوویە ڕەش نووسی بڕیارنامەیەکی تری خستۆتە بەر باس کە بەپێی ئەو بڕیارە، ئاگربەستی شکستخواردووی نێوان ئامریکا و ڕووسیە بخرێتەوە گەڕ بەڵام ئەمجارەش ئەو ڕەش نووسە نەیتوانی دەنگی لانیکەمی 9 کەس لە ئەندامانی ئەو شٶڕایە وەدەست بهێنێت.

لە ماوەی ڕابردوودا و بە هۆی چەند هێرشی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی، ڕژیمی سووریە توانیوێتی چەند ناوچەیەک لەبەر دەستی دژبەرانی خۆی بهێنطە دەر و کۆنترۆڵیان بکاتەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە شەڕی ناوخۆیی سووریە خەریکە پێ بنێتە شەشەمین ساڵی خۆی، بەڵام تا ئێستا نە نەتەوە یەکگرتووەکان و نە هیچ کام لە لایەنەکانی ئەو شەڕە نەیانتوانیوە ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتایی هاتن بەو شەڕە بدۆزنەوە.

بان کی مۆن، سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوایین لێدوانەکانی خۆیدا، ڕەخنەی تووندی لە ڕووسیە گرت کە نایهەوێ بەرەو کۆتایی هاتنی شەڕ لە سووریە هەنگاو بنێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت