ڕۆژی كورد : ڕۆژانی چوار و پێنجی خه‌زه‌ڵوه‌ر دوازده‌هه‌مین خولی پێشبڕكێی زۆرانبازیی خوێندكارانی جیهان له وڵاتی توركیه به‌ڕێوه چوو .
له‌و پێشبڕكێیانه دا كه بۆ خوێندكارانی زانكۆكان له ئاستی جیهانیدا و به به‌شداریی ٢٥ وڵات له شاری كروومی توركیه به‌ڕێوه چوو ، زۆرانبازی كورد ره‌زا ئه‌فزه‌لی له كێشی ٧٤ كیلۆ دا توانی پله‌ی یه‌كه‌م و میداڵی زێڕی ئه‌و پێشبركێی جیهانیه بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكا .
له‌و پێشبڕكێیه دا ره‌زا ئه‌فزه‌لی توانی هه‌ر یه‌كه له وه‌رزشكارانی توركیه ، فینلاند و قێرقیزستان شكست بدا و به‌و پێیه توانی میداڵی زێڕی ئه‌و خوله جیهانییه وه‌ده‌ست بێنێ .
هه‌روه‌ها زۆرانبازێكی دیكه‌ی كورد به ناوی حامید ڕه‌شیدی كه له كێشی ٧٠ كیلۆ دا به‌شدار بوو ، توانی میداڵی زێوی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكا و به‌م شێوه‌یه وه‌رزشكارانی كرماشانی خه‌ڵاتێكی زێر و خه‌ڵاتێكی زیویان به ده‌ست هێنا .
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و وه‌رزشكارانه له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌مترین بایه‌خ به وه‌رزشی كوردستان ده‌دا و له بواری ئیمكاناتی وه‌رزشی و ساڵۆنه‌وه شاره‌كانی كوردستان له دۆخێكی خراپ دان .
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زۆرانبازی كرماشانی میداڵی زێڕی پێشبڕكێی خوێندكارانی جیهانی به ده‌ست هێنا