وێنەی ئاکام تەرەغە، وەرزشوانی کورد، لەسەر گۆڤاری تاپ تێن ـی ئاڵمان

0
2107

ڕۆژی کورد: وێنەی ئاکام تەرەغە، وەرزشوانی کوردی کوردستانی خۆرهەڵات و نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان، لەسەر بەرگی سەرەتایی گۆڤاری (تاپ تێن) بڵاو بۆوە.

ئەو گۆڤارە کە گۆڤارێکی وەرزشیە و لە وڵاتی ئاڵمان چاپ دەبێ و لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، وێنەی وەرزشوانانی هەڵبژاردە بڵاو دەکاتەوە.

ئاکام تەرەغە، لەدوای گەیشتنی بۆ وڵاتی ئاڵمان، بەردەوام و بە شێوەیەکی پسپۆڕانە، سەرقاڵی درێژەدان بە وەرزشە و تا ئێستا چەندین یاریی بەناوبانگی لە ئاستی ئوروپا و جیهاندا بردۆتەوە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئاکام ئەوەیە کە لە زۆرێک لە کێبەرکێکانیدا، بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان ئاماەد بووە و وێڕای ئاڵای وڵاتی ئاڵمان، بەرزی کردۆتەوە

ئاكام تەرغه، کوڕی شەهید ڕەحمان تەرەغە،  لەدایک بوی ١٩٩٤ی زایینی، خەڵکی شاری بۆکان لە کوردستانی خۆرهەڵاتە ولە ئێستادا ماوەی هەشت مانگە نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمانە.

ئاکام لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە لە شاری بۆکان دەستی بە وەرزشی ڕەزمی وۆشۆ کردووە و بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، بە هۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئیتلاعاتی وئەمنییەتییەکانی ڕژیم بۆ سەر ناوبراو و بنەماڵەکەی و ڕاونانی لەلایەن ئەو بنکانەوە، ناچار وڵاتی بەجێهێشتووە و ئیستا لە ئاڵمان وەرزشی ڕەزمی k1 درێژە پێدەدا و لە چەند یاری ئەو وڵاتە بەشداری کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت