بۆ سلێمانی لەسەر عیسا قاسم وەدەنگ هات؟

0
499

دوێنێ هەواڵنێرییەکان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە حکوومەتی بەحرەین مافی هاووڵاتێیی لە شێخ عیسا ئەحمەد قاسم ئەساندۆتەوە و لە یەکەم کاردانەوە قاسم سلێمانی وەدەنگ هات و هەڕەشەی لە وڵاتی بەحەرین کرد،  هۆکاری ئەو هەرەشەیە چ بوو؟

شێخ عیسا ئەحمەد قاسم دەرازی، لە دایک بووی ساڵی ۱۹۳۷ی هەتاوی، لە گوندی دەراز لە دەروپشتی مەنامی لە دایک بووە و باوکی کاسبکارێکی مامنوەند بووە. عیسا ئەحمەد لە نەجەف لای باقر سەدر دەرسی مەلایەتی خوێندووە و لەسەر ڕاسپاردەی ئەویش ساڵی ۱۹۷۲ “کۆمەڵەی هۆشیاری ئیسلامی” لە بەحرین دامەزراندووە.

ئەو کۆمەڵەیە لقی حیزبی دەعوەی عێراق لە بەحرین بووە و هەر لەو ساڵەوە چالاکیی سیاسی لە بەحرەین دەست پێکردووە تا ئەوەی کە ساڵی ۱۹۷۳ دەبێتە، نوێنەری خەڵکی شێعەی مەنامی لە پارلمانی بەحرەین. عیسا ئەحمەد لە کۆتایی ۸٠کان بۆ درێژەدانی خوێندن دەچێتە،  قوم و ماوەی ۱٠ ساڵ لە ئێران دەمێنێتەوە و هەر لەو کاتەشدا وەک نوێنەری شیعەکانی بەحرین دەبێتە دەستەی بەڕێوەبەری “مجمع اهل بیت” و لە خولی دووهەمی کۆبونەوەی ئەو کۆمەڵەیەدا دەبێتە نوێنەری تایبەتیی خامنەیی.

 لەو کۆبونەوەیەدا، ساڵی ۱۹۹٦ حکوومەتی بەحرەین گومانی ئەوەی دەخاتە سەر کە لە هەوڵی کۆدتایی حیزبوڵلای بەحرەین لە دژی پاشایەتی ئەو وڵاتە دەستی هەبووە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ئەو کاتە لە ئێران ژیاوە دەستبەسەر نەکراوە و پاشان لە ۲٠٠۱دا بە هۆی نێوانگریی کۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە بەحرەین.

  عیسا ئەحمەد، ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی جەماوەری شێعە لە بەحرەینە و یەکێ لە مۆرە گرینگەکانی سوپای قودسە لە بەحرین و هاوشان و هاوپیشەی حوسێن بەدرەدین حوسییە بۆ ئێران.

  خامنەیی ناوی “هەسارەی ئاسمانی شێعە”ی لەسەر داناوە، هۆکاری سەرەکی داکۆکیی ڕاستەخۆی سلێمانی لە عیسا ئەحمەد ئەوەیە کە ناوبراو یەکێ لە گرینگترین مۆرەکانی ڕژیمە بۆ جێبەجێ کردنی سیاسەتی” هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامی”، کە وایە گرینگیی پێگەی سیاسی و کارتێکەریی عیسا ئەحمەد لە “هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامی ” وایکرد سلێمانی پێش حکوومەتی ئێران، ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە بەحرەین بکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت