ڕوانگەی دێموکڕاسی، وچانێک لە سەر واڵت ویتمەن

0
1296

12049249_839881262797396_5979779512216398339_nئەرسەلان چەڵەبی – بۆکان

واڵت ویتمەن, شاعیری ناسراوی ئەمریکایی، رۆژی 31ی مەی 1819 لە بنەماڵەیەکی خێزاندار لە گەڕەکی “لانگ ئایلەند” لە نییۆیۆرک لە دایک بووە. باوکی نەججاڕ و دایکی لە بنەماڵەیەکی وەرزێڕ و بە رەگەز هولەندی بوو. مناڵی ئەو نووسەرە هاوکات بوو لە گەڵ سەردەمی کۆیلەیی لە زەوی و زارەکانی ئامریکا، ویتمەن لە مناڵییەوە ئەوینداری سروشت بوو. جێی ئاماژەشە کە نووسەر لە خوێندنەوەی بەرهەمە کلاسیکەکانی جیهان، لە بیرمەندگەلێک وەکوو “هێگێل” و “ئێمێڕسۆن” و “گووتە” کاریگەرییەکی بەرچاوی وەرگرتبوو.

لە ماوەی ساڵەکانی 1840 تا 1841 دە وتاری بە بایەخی لە سێ رۆژنامە بە چاپ گەیاند. ویتمەن لە ساڵی 1855 گرینگترین و بە بایەخترین بەرهەمی خۆی لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناوی “گەڵاکانی لەوەڕ” بڵاو دەکاتەوە کە لە بواری زمان و فەنی شاعیرانە بە تەواوی لە گەڵ بەرهەمەکانی هاوکاتی خۆی جیاواز بوو. ویتمەن ئەو کتێبەی بە پووڵ و ئەرکی خۆی بە چاپ گەیاند کە لە پێشەکی ئەو کتێبە دا باس لە ئەدەبیاتی نوێ و بیری دێموکڕاتی دەکا. “ڕالف واڵدۆ ئێمێڕسۆن” لە یەکەم کەسانێک بوو کە لە سەر ویتمەن نووسی. ویتمەن کۆمەڵە شێعرێکی کەی بە ناوی “حەولادەکانی ئادەم”ی لە ساڵ 1860 چاپ و بڵاو کردەوە. دواتر لە چەند کۆشێعری کە خۆی لە قەرەی عیشقی هاوڕەگەزخوازی “نێربازی” دا و بە شێوەیەکی شاعیرانە بایەخی دا بەو بابەتە و باس لە ئەزموونی خۆی لە بارەی عیشقی “هاوڕەگەزبازی” دەکا.

لە ساڵی 1865 شێعری “سترانەکانی تەپڵ” و لە ساڵی 1871 شێعری “روانگەی دێموکڕاسی” هۆندەوە و لە ساڵی 1873 ویتمەن تووشی سەکتە هات و هەر لەو ساڵەشدا دایکی کۆچی دوایی کرد و ئەو دوو بابەتە کاریگەرییەکی زۆر ناخۆشی لە سەر دانا و  بوو بە هۆی ئەوەی کە ویتمەن تووشی خەمۆکی بێت.

لە ساڵی 1875 “یادداشتەکانی سەردەمی شەڕ”ی بڵاو کردەوە و لە ساڵی 1888 “درەختەکانی” چاپ و بڵاو کردەوە.

لە ئاکامدا واڵت ویتمەن ئەو شاعیرە مەزنەی ئامریکا لە 26ی مانگی مارسی 1892 کۆچی دوایی کرد و لە ماوەی سێ کاتژمێر دا هەزاران کەس تەرمی ویتمەنییان گوڵباران کرد،

soul extensions_106_0

من واڵت ویتمەنم

 ئارام بە

ئاسوودە بە لە گەڵ من،

من واڵت ویتمەنم!

وەک سروشت

ئازاد و لەش‌ساغ.

تا کاتێ خۆر جێت نەهێڵێ

لە گەڵتا دەمێنمەوە

تا کاتێ ئاو بۆت بدرەوشێتەوە،

تا کاتێ کە خشپەی گەڵاکان

بۆ تۆیە،

وشەکانم لە درەوشانەوە و

پەیڤین بۆ تۆ واز ناهینن.

کچم!

ژوانێکمان دەبێ

ئاگادار بە، کە ئامادە بی!

بۆ فڕین

تا چاوت پێم بکەوێ و

کاتێک دێمە لات،

لەسەرخۆ و تاک بمێنی

تا ئەو کات

لە دڵەوە

ڕێزت دەگرم

تا من

هیچ کات

لە بیر نەکەی…

***

ئەی ئەو کەسەی جار جار بە خامۆشی بەرەو لات دێم

 ئەی کە جار جار

خامۆش

بەرەو لای تۆ دێم

بۆ ئەوەی لە گەڵتا بم،

لە تەکتا پێیاسە بکەم

یان لە لات دانیشم

یان لە ژوورێکا

لە گەڵتا بم.

چ دەزانی لەو ئاگرەی

لە من دا

بۆت لە بڵێسە دایە.

***

نەوەی کۆنی سەربازەکان

 نەوەی کۆنی سەربازەکان

نەوەی سەرکەوتووەکان

نەوەی خاکێک کە ئامادەی خەباتە و

 چیها وڵاتی بە چۆک داهێناوە

نەوەی هەتاهەتایی

نەوەی ڕکە

نەوەی ساویلکەیی

کە نها مردوون.

بەڵام نەوەی سبەی،

نەوەی شەڕ و شۆ و قیژە

جگە لە یاسای خۆیان

یاسایەک ناناسن.

سەرچاوە:

کۆمەڵە شیعری واڵت ویتمەن

وەرگێران بۆ فارسی: موحسین تەوحیدیان

چاپەمەنی “روزگار”_ تاران _1390

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.