دووهەمین کۆمپانیای گەورەی موبایلی جیهان، هاوکاری خۆی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئێرانی دەست پێکرد

0
1088

ڤۆدافۆن، دووهەمین کۆمپانیای گەورەی موبایل لە جیهان، ئەمڕۆ سێ شەممە 27ی ڕەزبەری 1395یهەتاوی، هاوکاریی خۆی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئینتێرنێتیی ئێرانی بە ناوی های وێب، ڕاگەیاند

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، کۆمپانیای بەربەرینی ڤۆدافۆن کە لە هەرهەمووی ئوروپا، ئەفریقا، ئوسترالیا و میسر و تورکیە، چالاکی دەکات، بە نیازە لە بواری بەڕۆژکردنەوەی تۆڕ و ژێرساختەکانی خۆی لە ئێران، هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای های وێب ـی ئێرانی کە کۆمپانیایەکی ئینتێرنێتییە، دەست پێبکات

دیەگۆ ماسیدا، بەڕێوەبەری کردەیی بازاڕە هاوبەشەکانی ڤۆدافۆن، لەمەڕ دەست پێکردنی هاوکاریی خۆی لە ئێران، بە ڕۆیتێرزی گوتووە کە های وێب دەتوانێ لەوە بەدوا دەستی بە پسپۆڕی و شارەزایی جیهانیی ڤۆدافۆن ڕابگات و مشتەرییە ئێرانیەکانی دەستیان بە “خزمەتگوزاری بە چۆنیەتییەکی بەرز” ڕادەگا.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی های وێب ـیش لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە نووسیویەتی: “ئەو هاوکاری و بەشدارییە بەواتای کەڵکوەرگرتنی قۆرغ کراوی هێزی تەکنیکی و پسپۆڕیی ڤۆدافۆن لە ئێران لە لایەن های وێب ـە و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ڤۆدافۆن لە بازاڕی ئێران، پێشکەش بە خوازیاران دەکات و لە ئەگەری هاتنی مشتەرییە ناونەتەوەییەکانی ڤۆدافۆن بۆ ئێران، ئەو خزمەتگوزاریانەیان پێشکەش دەکرێت”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت