Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژئاوا دەوڵەتی چیک دەفتەری نوێنەرایەتیی YPGی داخست

دەوڵەتی چیک دەفتەری نوێنەرایەتیی YPGی داخست

0
1915

هاوکات لەگەڵ کردەوەی خۆکوژیی هێزەکانی “تاک” لە تورکیا دەوڵەتی چیک بەهۆی پەیوەندی و کاریگەریی پەکەکە لەسەر هێزەکانی YPG، دەفتەری نوێنەرایەتیی YPGی پاش چند رۆژ کرانەوەی لە شاری پراگ، داخست.

رۆژنامەی “پراڤۆ”ی وڵاتی چیک سەبارەت بە داخستنی دەفتەری نوینەرایەتیی یەپەگە بڵاوی کردەوە، یەپەگە لەلایەن دەوڵەتی چیکەوە بە فەرمی نەناسراوەو کردنەوەی نووسینگەی YPG نایاسایی و بەبێ ئیزنی دەوڵەت بووە.

یەکینەکانی پاراستنی گەل دوای هەڵوەشاندنەوەی کانتۆنەکان لە رۆژئاوا، یەکلایەنە سیستمی فیدڕاڵی لە سووریا راگەیاندوە، بەڵام هەتا ئێستاش ئەو سیستەمە لەلایەن هیچ لایەنێکی سووریا و هیچ وڵاتێکەوە بە فەرمی نەناسراوە.

021320رۆژنامە چیکیەکە لە زاری “میکائیلا لاگرۆنۆڤا” وەزیری دەرەوەی چیکەوە بڵاوی کردۆتەوە، کە دەوڵەتی وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ یەپەگە نییە و بەهۆی نزیکایەتی یەپەگە لەگەڵ پەکەکە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ دانامەزرێنن.

ئەو رۆژنامەیە لە زاری مایکێل مووراد مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی “ماساریک”ەوە نووسیویەتی: “بەهۆی ئەویەکە یەپەگە هێزیکی ئایدیۆلۆژییە، ناکرێ پەیوەندی لەگەڵدا بگرن”.

ئەو مامۆستایەی زانکۆی ماساریک گووتووشیەتی، بە هۆی بوونی یەپەگە لە رۆژاوا هەتا ئێستا دەوڵەتی چێک یارمەتیی هێزە کوردییەکانی دیکەی رۆژئاوا نەداوە”.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەیکە پەکەکە لە دەیەی ٨٠ و ٩٠ کردەوەی نایاسایی و لە تورکیا کردەوەی “تیرۆریستی” ئەنجام داوە، ئیزن نادەن بەهۆی دەفتەری نوێنەرایەتیی YPGـەوە پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا تێک بچێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆوە و پێش بینی دەکرێ بەرزتریش ببێتەوە
بابەتی دواترکۆماری ئیسلامی: لە هەمبەر قسەکانی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، هەڵوێستی شیاومان دەبێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان