ترۆمبیلی چینی بازاڕی ئێرانی داگیر کردووە

0
603

ڕۆژی کورد:  هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هەڵاوسان لە بازاڕی ئێراندا، فرۆشی ترۆمبیلە چینییەکان لە ئێران، زیاترین بەشی بازاڕی ئێرانی گرتۆتە دەست خۆی.

بەپێی ئامار و ڕاپۆرتی ڕاگەیێنەکانی ناوخۆی ئێران، لەم ڕۆژانەی دواییدا لەگەڵ ئەوەیدا کە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ترۆمبیل هەروا ڕاوەستاوە بەڵام لەو دۆخەشدا کۆمپانیا چینییەکان بە هێنانە ناو بازاڕی ترۆمبیلی جۆراوجۆر و هەروەها پێدانی داشکانی جیاواز، هەوڵ دەدەن مستەرییەکان بۆ لای بەرهەمەکانی خۆیان ڕاكێشاون و لەو پێناوەشدا تا ئاستێکی بەرچاو سەرکەوتوو بوون.

سیاسەتی کۆمپانیا چینییەکان لەو ڕووەوە زۆر سەرنجڕاکێشە، ئەوان نرخی فرۆشتنی ترۆمبیلیان تا ئاستێکی بەرچاو هێناوەتە خوار تا سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن بەڵام لە لایەکی تریشەوە نرخی کەل و پەل و پارچەکانی ترۆمبیل یەکجار گرانە و لەو ڕێگایەوە قازانجیکی بەرچاویان بۆخۆیان مسۆگەر کردووە.

یەکێک لە کارناسانی ترۆمبیل لە ئێران بە ڕاگەیێنەکانی ڕاگەیاندووە کە “خەلک ئێستا هیچ حەزێکیان بۆ کڕینی ترۆمبیلە کۆنەکانی بەرهەمی ناوخۆی وڵات نیە و زیاتر حەز دەکەن ترۆمبیلی نوێ بکڕن”.

شایانی ئاماژەیە کە لە کاتی واژۆکرانی ڕێککەوتننامە لە نیوان کۆمپانیای ترۆمبیل سازی ئێران خۆدرۆ و دایملێر، تاهیر حەسەنی چالاکی سیاسی لەو بارەوە، لەلێدوان بۆ ڕۆژی کورد، هەوڵەکانی ڕۆژئاوا و بەتابەت ئاڵمان بۆ نزیک بوونەوە لە ئێران گەڕاندبۆوە  بۆ ململانێی نێوان ئەو وڵاتانە لەگەڵ چین بۆ تەنینەوەی بازاڕەکانی ئێران و گوتبووی: بەدوای ئەوەی کە چین لەسالی ٢٠١٠دا توانی لەبواری ناردنی کەلەو پەل بۆ دەرەوە وەپێش وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەتی ئامریکا و ئاڵمان بکەوێت، وڵاتانی ڕۆژ ئاوا بەتەواوی هەستیان بە مەترسێکی گەورە کرد و ڕۆژ بەرۆژ. کۆمپانیا گەوەرەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەلایان چین دەکەونە مەترسییەوە بەرەبەرە بەرەو داڕمانی ئابووری دەچن. چینیەکان درووشمێکیان هەیە “تەکنەلۆژیا باشترە لە هێز”،  بەڵام وڵاتانی رۆژئاوا کەڵکیان لە هەردوو وەرگرتووە، بەڵام چینبە هۆی هەبوونی وزەی کاری هەرزان و زۆر، دەستی کردووە بە تکنۆلۆژی و خۆی لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵناقوتێنێ، لەولاشەوە ئێران حەشیمەتی زۆرە و بازارێکی زەبەلاحە بۆ چین و شتومەکەکانی بەجۆرێک کە تەنیا لە یازدە مانگی ڕابردوودا هەناردە کردنی کەل و پەلی چین بۆ ئێران ٣٣٠٠ میلیارد دۆلار بووە کە وڵاتانی رۆژئاوا ناتوانن هەر ئاوا بەسانایی لێی بگوزرین، و لە کیس چوونی بازاڕەکە ببینن .هەر بۆیەش وڵاتانی رۆژ ئاوا بێ لەبەر چاو گرتنی مافی مروڤ ئامادە بوون بەهەموو شێوەیک لەگەل کۆماری ئیسلامی پێک بێن  وڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئامریکا و بریتانیا و فەڕانسە و ئاڵمان کە ڕۆژ بە ڕۆژ لەلایەن کۆمپانیەکانی چین دەکەونە ژێر مەترسیەوە دەستیان بەهەندێک جووڵە کردووە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت