سەردانی وەڤدی یەکیەتی بۆ تاران و تۆپبارانی هەرێمی کوردستان

0
706

رۆژی کورد: لە کاتێکدا وەڤدێکی یەکیەتیی نیشتمانی بۆ “چارەسەر کردنی کێشە سنوورییەکان” سەردانی بەرپرسانی ئەمنی و نیزامیی رژیمی تاران کردووە، ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تارانەوە بۆردومان دەکرێ و بەو هۆیەوە دەیان هاووڵاتیی کورد ئاوارە بوون و سەدان هێکتار وزەوی و باغاتی هاووڵاتییانی کورد لە ئاگردا سووتان.

کەتژمێر ١١ی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٢١ی گەلاوێژ هێزەکانی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی رژیمی دیکتاتۆریی تاران گوندەکانی بێرکمە، “بەربزین و بەراو” و چەندین گوندی دیکەیان تۆپباران کرد و هەتا ئێستا ٧٠٠ بنەماڵە ئاوارەی ناوچەکانی سیدەکان بوونە.

هەواڵنێری رووداو رایگەیاندووە، ئەو ٧٠٠ بنەماڵەیە هەوارچی و هەروەها دانیشتووی ٧ گوندی ئەو دەڤەرە بوون کە لە ئەنجامی کردەوە تیرۆریستییەکانی رژیمی تاراندا ماڵ و ژیانیان بەجێ هێشتووە.

بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە سەدان هێکتار دارستانو  لەوەڕگەی ناوچەکە لە ئاگردا سووتان و هەروەه هەنگی بەشیک لە خەڵکی ناوچەکەش بەهۆی تۆپباران و سوتمانەوە لەناوچوونە.

بەهۆی تۆپبارانی خەستی ناوچەی بەربزینەوە، هەواڵنێری رووداو بە سووکی بریندار بووە و تیمەکانی ئاگرکوژیةەوەو فریاکەوتنیش بەهۆی خەستیی تۆپبارانەکەوە رێگەی کوژاندنەوەی ئاگرەکانیان پێ نادرێت.

رژیمی تیرۆریستیی تاران دوابەدوای وێکەوتنی چەندین زەبری کاریگەر لەلایەن هێزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە، وێڕای هەڕەشە کردن لە هەرێمی کوردستان، دەستیان بە تۆ و خومپارە باران کردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە هەنووکە وەڤدێکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە تارانە و لەگەڵ بەرپرسانی ئیتلاعاتی و نیزامیی ئەو رژیمە تیرۆریستییە لە کۆبوونەوەدان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.