ئەنجام دەرانی تێزاو پێداکرن بە ئافرەتان لە بۆکان، بە بڕیاری دادوەر بێ تاوان ڕاگەیێندران

0
679

لە دادگای ئەمجارەی بۆکان، دادوەر جێگای پاریزەری تاوانبارانی گرتەوە و شوێنی تاوانبار و غەدرلێکراو گۆڕا و تاوانکار بە بێ تاوان و غەدرلێکراوەکان بە تاوانبار دەرچوون.

ڕۆژی کورد: هەروەک پێشتریش بە سەرنجدان بە ڕێ بۆ خۆش کەری هەندێ ماڵپەڕیی خۆجێی وەک زریان کە لقی کورد پرێس ـە لە شاری بۆکان و لە ژێر چاوەدێری حاجی هادی دا کار دەکات، هەست پێدەکرا، تاوانباری تێزاو پێداکردنی شاری بۆکان بێ تاوان ڕاگەیێندران.

بابەک یۆسف پوور، پویا شێخی، سالار محەممەد عومەری و یۆسف گودەرزی، ئەو چەندف کەسە بوون کە بە تاوانی تێزاو پێداکردن و ئاژاوەنانەوە بۆ ئافرەتان لە لایەن ترووسکە مەردان بەیگی، مەهناز حەمە بەیگی، سوێسن ئیسماعیل نەژاد و نادیا مەعرووفی و سوڕەییا کەیخوسرەوی، فەریبا ساڵحی، فەرانەک حەبیبی، سکاڵایان لەسەر تۆمار کرابوو و بەپێی چەندین بەڵگە و تەنانەت دان پیدانانی خودی تاوانبارەکان، ئەو کارەیان ئەنجام دابوو.

ئەو دۆسیە تا ئیستا گەلێک گۆرانکاری بەخۆیەوە بینی و هەوڵی شێواندنی درا، پێشتر باس لەوە دەکرا کە تاوانبار، تووشبوو و گیرۆدەبووی ماددە هۆشبەرەکانە و هۆشی لە خۆی نەبووە و تاوانی تێزاوپێداکردنی بەسەر ئەو چەند ئافرەتە کوردە لە شاری بۆکان ئەنجام داوە، بەڵام لە ڕۆژی دادگایی دەرکەوت کە دادوەر سەرجەم بەڵگەکانی سڕیوەتەوە و تەنانەت لە شوێن پاریزەر، باس لەوە دەکات کە دان پێدانانی ئەو کەسە گومان لێکراوانە بە هۆی ئەشکەنجەی بنکە ئینتزامییەکانەوە بووە.

دادوەری ئەو دۆسیە بە بێ خستنە ڕووی هیچ بەڵگەیەک، باسی لە هەندێ بابەت وەک ىوونی گوومان لێکراوەکان لە یانەی وەرزشی تا کات ژمێر ١٢ی شەو کرد و هەروەها ناسینەوەی تاوانبار لە لایەن سوێسن ئیسماعیل نەژادی بە بیانووی ئەوەی کە هیچ کام لە گومان لێکروەکان ترۆمبیلی پەیکانیان نیە، ڕەد کردەوە، وەک ئەوەی کە کەسە گومان لێکراوەکان نەیانتوانیبێ لەو شارە پەیکانێک لە کەسێک وەرگرن یان بە کرێ بیستێنن.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، دادوەری ئەو دۆسیە بە هۆی ناڕەزایی دەربڕینی لایەنی بەرانبەر هەڕەشەی دەست بەسەر کردنیان و بڕینەوەی سزای زیندانی لیکردووەن.

لێرەدا بەشی سەرەکی لە بڕیاری دادوەر بە کوردی دەخرێتە ڕوو: (لە فارسییەوە وەرگیڕدراوەتە سەر کوردی):

بەهۆی نکوڵی کردنی گومان لێکراو و هەروەها بە هۆی ئەوەی کە هیچ هۆکارێک بۆ ئەنجام دانی ئەو تاوانە لە لایەن کەسی گومان لێکراوی پلە یەک و بەوپێیەش گومان لێکراوەکانی تر، بوونی نیە و لە لایەکی تریشەوە بە هۆی ئەوەی کە ئەو شتانە کە لە لایەن دادسەرا و بنکە ئینتزامییەکانەوە وەک بەڵگە دراوە بە دادگا، تەنیا گریمانە بووە کە هەر بە گومانیش نەشێن، بۆ نموونە دان پێدانانی گومان لێکراو لە بنکەی ئینتزامی کە یەکەم: بە هۆی ئەوەی کە ئەو دان پیدانانە لە دادگا نەبووە، بەپێی تەبسەرەی ٢ی ماددەی ١١٩ی شیوەنامەی دادرەسی کەیفەری ساڵی ١٣٩٢، بۆ پشت پی بەستن لە دادگا نابێ و دوو: بە چاو لێکردن لەو فیلمەی کە ئامادە کراوە بە ڕوونی دیارە کە ئەو دان پیدانانە بە هۆی قەول و بەڵێنی و تەنانەت ئەشکەنجە بووە، هەر بۆیەش بە بەڵگە ناشێ و بۆ پشت پێ بەستن نابێ، لە لایەکی تریشەوە لەو فیلمانەش کە لە کامێراکانی سەر شەوام گیراوە هیچ بەڵگەیەک لەوەی کە ئەو گومان لێکراوانە،تێزاوەکەیان پیداکردبن، بوونی نیە و چوون و سەردانی کاک پووتا شێخی لەگەڵ پەیمان خوڕەمدینی بۆ دەرمانخانە بۆ کڕینی حەبی هێمن کەرەوەش ناتوانی هۆکارێک بێ بۆ ئەنجام دانی ئەو تاوانە. هەروەها ناسینەوەی گومان لێکراوی پلە یەک، لە لایەن خاتوو سوێسنە ئیسماعیل نەژاد، بە هۆی ئەوەی کە گوتوویە لە قەراغەوە ئەو کەسەی بینیوە و هەروەها گوتوویە سواری پەیکان بووە ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێچێک لە گومان لێکراوەکان ترۆمبیلی پەیکانیان نیە، وەرناگیرێ و رەت دەکرێتەوە.  لە کۆتاییدا ئەوەی کە سەرجەم گومان لێکراوەکان، لانیکەم تا کات ژمێر ١٢ی شەو، لە یانەی وەرزشی بوون، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە زۆربەی ئەو تێزاو پێداکردنانەی بۆکان، بەر لەو کات ژمێرەوە بوون، دادگا هیچ بڕوایەکی نیە لەسەر ئەوەی کە ئەو گومان لێکراوانە، هیچ تاوانێکیان ئەنجام دابێ و بەپشت بەستن بە ئەسڵی ٣٧ی یاسای بنەڕەتی و ماددەی ٤ی یاسای شێوەنامەی دادڕەسی کەیفەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، حوکمی بێ تاوانی ئەو چوار کەسە ڕادەگەیێنێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.