Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان پیاوێکی موسوڵمان لە ئوسترالیا بە وتنەوەی “الله اکبر” ژنێکی کوشت

پیاوێکی موسوڵمان لە ئوسترالیا بە وتنەوەی “الله اکبر” ژنێکی کوشت

0
2952

لە هوتێلێک لە وڵاتی ئوسترالیا پیاویکی موسوڵمانی خەڵکی فەرانسە بە وتنەوەی “الله اکبر” ژنێکی بریتانیایی بە زەبری چەقۆ کوشت و دوو کەسی دیکەشی بە توندی بریندار کرد.

لە وڵاتی ئوسترالیا پیاویکی تەمەن ٢٩ ساڵ کە کەسێکی ئیسلامیی توندئاژۆ بووە، لە ناو هوتێلێکدا ژنێکی کوشت و دوو پیاوی دیکەی بریندار کرد، کە ئەگەری مردنی کەسیکیان لە ئارادایە.

ئەو تیرۆریستە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوەو هەتا ئێستا روون نەبۆتەوە کە سەر بە کام رێکخراوی تیرۆریستیی ئیسلامییە.

ماڵپەڕی دۆیچەوێلە بڵاوی کردۆتەوە کە زیاتر لە ٣٠ کەس سەیری ئەو رووداوەیان کردووە، بەڵام بەهۆی سەرسووڕهێنەریی رووداوەکەوە کەس دژکردەوەیەکی نیشان نەداوە.

ئەو ژنەی خەڵکی بریتانیا تەمەنی ٢١ ساڵ بووە کە لە ناکاو و بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن ئەو تیرۆریستەوە هێرشی کراوەتە سەرو کوژراوە.

لەو رووداوەدا پیاوێکی بریتانیاییش کە بەتوندی بریندار بووە، مەترسیی گیان لەدەست دانی چاوەڕوان دەکرێ.

هاوکات پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵەی خەڵکی ئوسترالیا کە ویستوویەتی پێش بەو ڕووداوە تیرۆریستییە بگرێ بە سووکی بریندار بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتیرۆریسمی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران , به‌شێك له‌ تیرۆره‌كانی ئێران له‌ كوردستانی باشوور
بابەتی دواتربۆ دەست خۆشی لێبووردن لە بکوژ، گڵکۆی گەنجی کوژراو گوڵباران کرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان