Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ تەقینەوەی وان 48 برینداری لێکەوتەوە کە ئێرانیشی لەناو دان

تەقینەوەی وان 48 برینداری لێکەوتەوە کە ئێرانیشی لەناو دان

0
1251

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی و ڕۆژی جەژنی قوربان، تەقینەوەیەک لە باژێڕی وان لە کوردستانی باکوور هاتە ئاراوە کە دەیان برینداری لێکەوتەوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی لێدوانی فەرمانداری باژێڕی وان، ئەو تەقینەوە لە ڕێگای تەقینەوەی ترۆمبیلێکی مینڕێژ کراوەوە کە لە نزیک بنکەیەک ڕاگیرابوو هاتۆتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵەکان، بیناکانی نزیک ئەو شوێنە خەسارێکی زۆریان بەرکەوتووە و ئاگریشی لێکەوتۆتەوە.

تا ئێستاش ڕێگا پێوەلکاوەکانی ئەو نوچەیە هەر هەمووی لەژێر چاوەدێری دان و داخراون.

بەپێی هەواڵی بەشێک لە میدیا ناوخۆییەکانی تورکیە لەو تەقینەوەیەدا ٤٨ کەس بریندار بوون.

هەواڵدەریی ئیسنای ئێرانیش لە زمان سەفارەتی ئێران لە تورکیەوە ڕایگەیاندووە کە بەشێک لە برینداربووەکانی ئەو ڕووداوە ئێرانین کە دۆخی یەکێکیان یەکجار نالەبارە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو تەقینەوەیە لە نزیکی یەکێک لە بنکەکانی ئاکەپە و لە نزیک نووسینگەری قایم مەقامی باژێڕی وان ڕووی داوە.

تا ئێستا هیچ گرووپ و ڕێکخراوەیەک، بەرپرسیارەتیی ئەو تەقینەوەی وەئەستۆ نەگرتووە بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکانی تورکیە، پ ک ک وەک بکەری ئەو تەقینەوەیە دەناسێنن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونەتەوایەتی بوونی پارتە کوردییەکان، پێوەرەکانی نەتەوایەتی بوون؟/عومەر ئیزادخا
بابەتی دواترعەبدووڵا ئۆجەلان: ئەگەر دەوڵەت ئامادە بێ، من ئامادەی دانوستانم
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان