ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا و له كاتی ئاماده‌كاری بۆ خستنە هەوای مووشه‌ك بۆ بۆشایی ئاسمان له سه‌نته‌ری ئاسمانیی كێنێدی، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
ناسا ڕایگه‌یاند تاقیكرنه‌وه‌کە، خستنە هەوای موشه‌كێكی فالكۆن 9 بووە كه كۆمپانیای سپه‌یس X له كۆتایی ئه‌م حەوتوویە سه‌ته‌لایتێك بۆ بۆشایی ئاسمان بەڕێدەکات.
هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و سه‌باره‌ت به بوونی زیانی گیانی هیچ راپۆرتێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی وێنه‌كان دووكه‌ڵێكی زۆر له شوێنێ هه‌ڵدانی مووشه‌كەکە به‌رز بۆته‌وه.