تەقینەوەیەکی بەرین لە دیاربەکر ڕووی داو تێیدا ٣ کەس کوژراون

0
648

ڕۆژی کورد: بەپێی لێدوانی سەرچاوە ئەمنیەکانی تورکیە، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی بانەمەڕ، بەهۆی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب رێژکراو لە شەقامی دیجلە لە شارستانی باغلار سەر بە دیاربەکر، ٣ کەس کوژراون و ٤٥ کەسیش بریندارن کە لە ناوبریندارەکاندا پۆلیس ـیش هەن.

ئەو هێرشە جۆرێک ئامادەسازی بۆ کرابوو کە لە کاتی جووڵە و هاتووچووی ترۆمبیلەکانی پۆلیسدا ڕوو بدات، لەو تەقینەوەیەدا ٣ کەس کوژراون.

بەپێی لێدوانی پاریزگاری دیاربەکر، لەو هێرشەدا ٤٥ کەس بریندار بوون کە ١٢ کەس لەوان پۆلیسن. ١٦ کەس لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەرییان بۆ کراوە و گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.

ئەو هێرشە لە کاتی ڕاگوازرانی ٧ گومان لێکراو کە بە تاوانی هاوکاری و ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان، لە مینی بووسێکی پۆلیس دا بەرەو بنکەی پشکنینی پزیشکی ڕادەگوازران.

شایانی باسە کە لە ئێستادا لە شوێنی تەقینەوەکە، ڕێ و شوێنی ئەمنیی تووند گرتراوەتە بەر و پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەیە.

لەو تەقینەوەیەدا بیناکانی دەورووبەر خەسارێکیزۆریان بەر کەوتووە و شەقامەکە بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو هەژاوە و قووڵکێکی زۆر بەرین و گەورەی تێدا ساز بووە.

سەرچاوە ئەمنیەتییەکانی تورکیە دەڵێن، پارتی کرێکارانی کوردستان ئەو تەقینەوەیەی ئەنجام داوە بەڵام تا ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان ئەو کردەوەی وەئەستۆ نەگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.