تەقینەوەیەک لە ئیستانبووڵ، ١١ کوژراوی لێ کەوتەوە

0
594

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ سێ شەممە ١٨ی جۆزەردان، لە گەڕەکی “ویزنجیللار”ـی ئیستانبووڵ کە لە ناوەندی ئەو شارە هەڵکەوتووە، تەقینەوەیەک ڕووی دا.

واسب شاهین، پارێزگاری ئیستانبووڵ وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە باس لە کوژرانی ١١ کەس دەکا کە ٧ کەسیان پۆلیس و ٤ یان خەڵکی سڤیل بوون و هەروەها ٣٦ کەسیش بریندار بوون.

 دەگوترێ دۆخی ٤ کەس لە بریندارەکانیش زۆر نالەبارە.

بەپێی هەندێ سەرچاوە ئەو تەقینەوە لە رێگای بۆمبێک کە لە ڕێگای دوورەوە کۆنترۆڵ کراوە، ئەنجام دراوە،

 دوابەدوای ئەو تەقینەوە، پۆلیسی ئیستانبووڵ سەرجەم ڕێگاکانی ئەو گەڕەکەی گرتووە و هاتووچۆ قەدەغە کراوە.

شایانی باسە کە ئە وتەقینەوەیە لە نزیک وێستگەیەکی میترۆ لە نزیک مزگەوتی “سلێمانیە” کە یەکێک لە شوێنە گەشتیاری مێژووییەکانی ئیستانبووڵە و لە نزیک زانکۆی ئیستانبووڵە ڕووی داوە.

بەپێی ئامارەکان لە بەهاری ئەمساڵدا و بە هۆی هەبوونی گرژی و شەڕ لە کوردستانی باکوور و هەروەها مەترسیی تەقینەوە، ڕێژەی گەشتیاران بۆ تورکیە یەکجار بەرچاو کەمی کردووە.

لە ئێستادا لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوڵەتی تورکیە، شەڕ لە ئارا دایە و دەوڵەتی تورکیە بەو پێیە حکومەت نیزامی لە شارە کوردەکان ڕاگەیاندووە .

تا ئێستا و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین تەقینەوە لە ئانکارا و ئیستانبووڵ هاتۆتە ئاراوە کە دوو جاران “تەیرە بازێن ئازادیێ کوردستانێ” ئەو تەقینەوانەیان وە ئەستۆ گرتووە کە خۆیان بە رێڕەوانی عەبدووڵا ئۆجەلان، سەرۆکی دەست بەسەر کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەزانن.

 شایانی ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ ڕێکخراو و لایەنێک ئەنجام دانی ئەو تەقینەوەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.