تاران: پۆلیس بڵاوەی بە کۆبوونەوەی مێرمنداڵان کرد

0
725

ڕۆژی کورد: دەیان قوتابی مێرمنداڵی تارانی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پێکەوە بڕیاری کۆبوونەوەیان بۆ ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ژوئەن لە پاساژی کورش لە چوارڕێی سەتاری تاران دا تا پێکەوە کۆتایی هاتن بە ساڵی خوێندنی ئەمساڵ جەژن بگرن.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “انتخاب”، ئەو مێرمنداڵانە کە هەر هەموویان لەدایک بووی ساڵەکانی ٧٠ و ٨٠ن، لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تلێگرام و ئینستاگرام پێکەوە ئەو ژوانەیان ڕێک خستووە.

ئەو قوتابیانەی قۆناغی دواناوەندی لە پاساژی کوروش لە شاری تاران کۆببوونەوە.

شایانی ئاماژەیە کە کۆبوونەوە و ئاهەنگی ئەو قوتابیانە لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەتی و جل شەخسیەکانی ڕژیم بڵاوەی پێکرا.

شایەتحاڵان بە هەواڵدەرییەکانیان ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی ڕژیم بۆ بڵاوە پێکردن بەو کۆبوونەوەیە، گازی ڕۆندک ڕێژیان بە کار هێناوە و هەروەها تقەی حەواییان کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت