Google search engine
ماڵەوە فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر تاهیر تۆفیق، ئەو دەنگەی هەمیشە زیندووە

تاهیر تۆفیق، ئەو دەنگەی هەمیشە زیندووە

0
3183

ڕۆژی کورد: بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا تاهیر تۆفیق

مامۆستا تاهیر تۆفیق
مامۆستا تاهیر تۆفیق

ساڵی 1922-(1300)، لە ماڵی تۆفیقی ئەولرەحماندا کۆرپەیەکی جوان چاوی بەم دنیا هەڵهێنا و ناو نرا تاهیر.

تاهیر تەمەنی ۷ ساڵان دەبێ کە باوکی دەیـباتە سوختەخانە و هەر لەوێشەوە فێری ئەلف بێی کوردی و عەرەبی دەبێت.

تەمەنی 14ساڵان بوو کە وەک کەسێکی دنگخۆش، گۆرانی چڕینی دەست پێکرد و بە ناوی تاهیر تۆفێق، ناوی دەرکرد و دواتر لە لای دانیشتوانی کۆیە بەخاڵە تاهیر ناسرا.

خاڵە تاهیر خزمەتێکی زۆری بە گۆرانی و موزیکی کوردی کردووە و زۆرێک لەو مقام و بەستانەی کە لە سوختەخانە و خانەقاکاندا قەتیس مابوونەوە هێنایە ناو موزیکی کوردییەوە و لە فەوتان ڕزگاری کردن.

بە هۆی ئەو دەنگ خۆشی شارەزایەی کە لە مەقام و بەستە چڕیندا هەیبوو زۆر زوو جێگەی خۆی لە ناو دڵی کۆمەڵگەکەیدا کردەوە.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1945-(1324)دەچێتە ئیسگەی ڕادیۆ بەغا و مەقامی ” ئەی لەگورێ لە سوورە گوڕێ” و بەستەی ” کراس زەردێ”ی تۆمار کرد و بڵاو بوویەوە.

خاڵە تاهیریش وەک هەر هونەرمەندێکی دیکەی گەلەکەمان لە هەژار و دەربەدەری، گرانی چەرمەسەری، ساردی و سوێر ژیان بێ بەش نەبووە!

لە گرانیەکی ساڵی 1942-(1321)دا کە هەموو دنیای گرتبووەوە، خاڵە تاهیریش بە ناچاری دەست لە خوێندن هەڵدەگرێ و بەشێک لە ئەرکی بنەماڵەکەی دەکەوێتە سەر شانی ئەم هونەرمەندە.

هەرچەند ئەو هۆکارانە کاریگەرییان لە سەر ژیانی ئەو هونەرمەندە داناوە بەڵام نەیانتوانی ببنە لەمپەر لە بەردەمیدا و زۆرێک بەستە و مەقام بە هونەری موزیکی نەتەوەکەمان پێشکەش کردووە.

بە ناوبانگترین مەقامی ئەم هونەرمەندە ” شیرن بەهارە”یە کە هۆنراوەی م. ئیبراهیم ئەحمەدە و بە یەکێک لە بەچێشترین مەقامە کوردییەکان دادەنرێت.

م. تاهیر تۆفێق لە هۆنراوەی شاعیرانێی وەک نالی، مەحوی، بێخود و سافی هێرانی و …هتد

لە مقامەکانیدا کەڵکی وەرگرتووە و ڕەنگ و چێژێکی تایبەتی بەم هۆنراوانە بەخشیوە.

بە داخەوە ئەم هونەرمەندە مەزنە لە ڕێکەوتی 20/10/1987 (28/7/1367)دا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەتاهەتایە ناوی بە نەمریی لە ئاسمانی هونەر و موزیکی کوردیدا بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو“وشەی جاش، كاڵایەك پڕ بە باڵای گەل فرۆشەكان” 
بابەتی دواتروەرگێڕانی شیعرێکی مەولانا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان