دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا لەلایەن كەسانێكی نەناسراو لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان سووتێندرا

0
848

ڕۆژی کورد: ئۆفیسی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا لەلایەن كەسانێكی نەناسراو لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان سووتێندرا.

سۆنگول كەسكین، بەرپرسی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەلایەن كەسانی نەناسراو لەڕێگەی مۆلۆتۆفەوە لە شارۆچكەی سووری ئامەد کتیبخانەکەیان سووتێندراوە. كاتێك خەڵكی لە نوێژ گەڕاونەتەوە ئاگرەكەیان بینیوە و ئاگرەكەیان كوژاندووەتەوە.

كەسكین، لەبارەی زیانەكان گوتی:” بەلایەنی كەم هەزار كتێبی جگەرخوێن سووتاون. لەنێو كتێبە سووتاوەكاندا كتێبەكانی جزیری و خانی سووتان. هیچ كەسێك هەڕەشەی لێمان نەكردووە تاوەكو ئۆفیسەكە بسووتێنێت، ئەگەر شتێكی وا روویدابا دەمانگوت.”

شایانی ئاماژەیە کە لەو ئاگرکەوتنەوەیە لە نووسینگەی ئاڤێستا  زیاتر لە هەزار كتێب سووتان کە لە ناویاندا كتێبەكانی جگەرخوێن، خانی و جزیری هەبوون.

 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا، ناوەندی سەرەكی لە شاری ئیستەنبۆڵە و لە ساڵی 1996 كتێب لەبارەی ئەدەبیاتی كوردی، مێژووی كوردستان، كۆمەڵگەی كوردی بە زمانەكانی كوردی و توركی چاپ و بڵاودەكاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت