کۆنسێرتی “پردگیان باغ سکوت” ٥ی رێبەندان لە تەلاری ئینتیزاری کرماشان بە بەشداریی کەیهان کەلهوڕ موزیسیانی به‌ناوبانگی کورد بەڕێوە دەچێت. لە کۆنسێرتی “پردگیان باغ سکوت”دا چەن کۆپلەیەک وەکوو سەرمەست، پەرێشانی، چوار میزرابی بێداد و کۆپلەی نازەنین بۆ هونەردۆستانی کرماشانی بڵاودەکرێتەوە.
نەوید ئوفوقی “دمەک”، هادی ئازەرپیرا “تار”، عەلی بەهرامیفەرد “سەنتوور”، یاوەرانی مامۆستا کەیهان کەلهور لە کۆنسێرتی “پردگیان باغ سکوت” دەبن. هۆگران و لایەنگران دەتوانن بۆ کڕینی پسوولەی ئەو کۆنسێرتە سەردانی ماڵپەڕی “ئێران کۆنسێرت” بکەن
هەروەها دوێنی شه‌و ۳‌ی ڕێبه‌ندان که‌یهان که‌لهوڕ، له سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه کۆنسێرتی پێكشه‌ش کرد. ئه‌م کۆنسێرته له لایه‌ن خه‌ڵکی سنه‌وه پێشوازییه‌کی یه‌کجار گه‌رمی لێکراوه. له کۆتایی کۆنسێرته‌که، خه‌ڵکی داوایان کردووه که که‌یهان که‌لهوڕ له شاری سنه کۆنسێرتی زیاتر به‌ڕێوه ببات. شایانی باسه له‌م کۆنسێرته‌دا، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌ی کورد چه‌ندین به‌سته و میلۆدی کوردی و فارسی پێكشه‌ش کردووه.