کوردستانیان بە دژی کوردکوژی له‌ باکوور، لە بەردەم پارلمانی ئورووپا لە ستراسبورگ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان گرت

0
1500

بەپێی زانیارییەکانی “ڕۆژی کورد” کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان، ئەوڕۆ بۆ سێهەم ڕۆژ لە شاری ستراسبوورگی فه‌ڕانسه‌، کۆبوونەوە و ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان بە دژی سیاسەتە کوردکوژانەکەی دەوڵەتی تورک و ڕەوشی ئێستای کوردانی باکوور، پێک هێنا.

لەو ڕێپێوانە ناڕەزایەتییەدا جیا لە کوردانی نیشتەجێی وڵاتی فه‌ڕانسه‌، چەند پارلمانتارێکیش بەشداربوون، دوێنێ ئاندرێ هوونکۆ ئەندامێکی پارلەمانی ئورووپا لە ستراسبوورگ، لە ناو ئاپۆڕای ناڕازییەکان گوتی:  ئێستا ئورووپا دەزانێ تورکیە خەریکی چ تاوانگەلێکە لە کوردستان، هەر بۆیە یەکیەتی ئورووپا لەوە زیاتر بێدەنگ نابێ، چوونکە بێدەنگی دەمانکا بە شەریکی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک.

ناوبراو باسی لە هەنگاوی کرداری پارلمانی وڵاتەکەی لەو بارەوە کرد و گوتی:  ئێمە لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ و رۆژانی ڕابردوودا لە پارلەمانی ئورووپا، باسی تاوانەکانی ئەرتەشی تورک لەم ڕۆژانە و  هەموو ڕەهەندەکانی پرسی کورد و چارەسەری ئاشتیانەی ئەو پرسەمان لە تورکیە کردووە. هەر بۆیە لە رۆژانی داهاتووشدا هەوڵی دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان دەدەین، بەڵکوو کلیلی چارەسەری لە لای بەڕێزیان بێ.

ئاندرێ هوونکۆ کە سەر بە لیستی چەپەکانی ئاڵمانە وتیشی: تورکیە لە دژی کوردەکان هاریکاری داعشی کردووەو ئێستاش خەریکە ناوی شەڕ لەگەڵ تیرۆر بە تانک و تۆپ ،خەڵکی سیڤیلی کورد دەکوژێ و کۆمەڵگەی نێونەتەوەییش، بە تایبەت ئورووپا نابێ بێدەنگ بن. هەر وەها وتیشی ئیمە دەزانین کورد خوازیاری چارەسەری ئاشتیانەیە.

 تا ئێوارەی ئەمڕۆ درێژەی دەبێ.

ئەو ککۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کوردەکان لە بەر پارلەمانی ئورووبا CPT لە ستراسبوورگ بۆ ماوەی  سێ ڕۆژ بەردەوام بوو و لە پێرێ دووشەممە ٢٥ی ژانویەوە دەستی پێ کردووە و بڕیارە ئەوڕۆ ئێوارێ کۆتایی پێ بێ.

شایانی باسە کە لە ئێستادا کوردستانی باکوور لە دۆخێکی مرۆڤی زۆر نالەبار دایە و بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، تا هەنووکە ١٦٢ کەسی سیڤیلی کورد، کوژراون کە لە ناویاندا ژن و منداڵیش بەرچاون کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش، ڕۆژی کورد زانیاری چڕ و پڕی لەمبارەوە بلاو کردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.