Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور بنکەی “مێری” سمینارێکی بۆ عەبدووڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، پێکهێنا

بنکەی “مێری” سمینارێکی بۆ عەبدووڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، پێکهێنا

0
1229

بنکەی لێکۆڵینەوەی “مێری” کە تا ئێستا دوو سمیناری بۆ خالید عەزیزی، سکرتێری حدک و هەروەها بۆ سمتەفا هیجری، سکرتێری حدکا، پێکهێناوە، لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا، سمینارێکی بۆ عەبدووڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، پێکهێنا

ڕۆژی کورد: ئەو سمینارە کە ڕۆژی دووشەممە 26ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی لە باژێڕی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستانی باشوور پێکهاتبوو، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و بەخێر هاتنی ئامادەبووان لە لایەن پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، سه‌رۆکی ئینستیتیتوتی مێری، دەستی پێکرد.

ئەم سمینارە لە دو بەش پێکهاتبوو، بەشی یەکەم وتەکانی عەبدوڵڵا موهتەدی لە سەر ئاستەنگ و دەرفەتەکانی به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانەی گه‌لی کوردستان و بەتایبەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆ بەدیهێنانی مافه‌کانی لە سه‌رده‌مێکدا کە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە چەندین گۆڕانکاری و ڕەهەندی هەستیاردا تێپەڕدەبێت.
موهتەدی لە وتەکانیدا باسی لە دەستکەوتەکان، لەمپەڕەکان و پێشهاتەکانی خەباتی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات کرد و دواتر کۆمەڵێک پێشنیاری لە هەمبەر داخوازییە ڕەواکانی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هێنایە ئاراوە.

سکرتێری کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، هاوکاری و هاوئاهەنگی زیاتری نێوان لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات و پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی هاوبەش لە نێوانیان و بەستنی کۆنگرەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی وەک پێشنیار خستە بەر باس.

موهتەدی ئامادبوونی حیزبەکەی خۆی بۆ هەر چەشنە ڕێککەوتن و کارێکی کردەیی هاوبەش بۆ سەرخستنی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند.

بەشی دووهەمی سمینارەکە تەرخان کرابوو بە پرسیاری ئامادەبووان و ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان.

لەم سمینارە کۆمەڵێکی بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسیەکان، ئەکادیمیستان، پسپۆرانی سیاسی، توێژەرانی کورد، بەشدار بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپێکەوەلکانی باشوور و رۆژئاوا وەک ئەگەرێک
بابەتی دواترناساندنی چەند جاش و نیشتمانفرۆش
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان