ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەریوان سبەی سمینارێک لەسەر تووندوتیژی بنەماڵەیی بەڕێوە دەبات

0
654

ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا سمینارێکی تر بەڕێوە دەبات.

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەی ڕٶژی کورد، بڕیارە سبەی شەممە، ٣٠ ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان سیمینارێك لە سەر توندوتیژی كۆمەڵایەتی بە جەخت كردنەوە لە سەر توندوتیژی بنەماڵەیی و جیهانی سایبێری بەڕێوە ببات.

وتاربێژانی ئەو سمینارە بریتی دەبن لە: “دوكتور محەمەد یاقوبی و فەرزاد سەفیخان پوور”.

ئەم سیمینارە كاتژمێر 5:30 ئێوارەی ڕۆژی شەممە، لە هۆڵی فەرهەنگی هونەری شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.