له‌یادی 100 ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆدا له‌هه‌ردوو دیوی باشور‌و خۆرئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سێمالكا(فیشخابوور) گردبوونه‌وه ئهنجامدهدرێو ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه شه‌رمه‌زار ده‌كرێت، هاوكات داوای یه‌كگرتوویی كورد ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌ی كوردستان كه به‌ده‌ست كورد خۆیه‌وه‌یه‌تی.
نیلۆفه‌ر قۆچ، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان(كه‌نه‌كه) باسله‌وه‌ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌یان دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه، بڕیاریانداوه گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن له‌سه‌ر سنوری نێوان باشور‌و خۆرئاوای كوردستان له‌ده‌روازه‌ی سێمالكا بۆ شه‌رمه‌زاركردنی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ.
گردبوونه‌وه‌كه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ 100 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی “سایكس – پیكۆ” تێده‌په‌ڕێت كه له 16ی ئایاری ساڵی 1916 له‌نێوان به‌ریتانیا، فه‌ره‌نساو روسیا به‌سترا بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی ژێركۆنترۆڵی ئیمپراتۆری عوسمانی.
“ئێمه بۆیه ئه‌و شوێنه‌مان هه‌ڵبژاردووه، چونكه ئێستا له‌و دوو به‌شه‌ی كوردستان كورد خۆی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی باشه‌و ده‌توانرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت به‌یه‌كێتی‌و ئاشتی”هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه وای وت.
بڕیاره له‌هه‌ردوو دیوی باشور‌و خۆرئاوای كوردستانه‌وه خه‌ڵك به‌شداریی له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێم له‌دیوی باشوور هێزێكی زۆری لهدهروازهكه كۆكردۆته‌وه.
به‌درخان میرزا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی سێمالكا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو بۆ شه‌رمه‌زاركردنی رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ، ئه‌مڕۆ شاندێك له‌باشووری كوردستانه‌وه ده‌چنه ده‌روازه‌ی سێمالكا، هه‌ر بۆ هه‌مان مهبهستو شه‌رمه‌زاركردنی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆو خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانیش ده‌چنه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سێمالكا.
به‌وته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌كه، پێده‌چێت رێگا بهوشانده نه‌درێت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بچنه رۆژئاوای كوردستان، وتی”زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌وشانده نییه كه له‌باشووره‌وه دێن بۆ ده‌روازه‌كه”.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی سێمالكا، وتیشی”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێزێكی زۆری ئاسایشی لهدهروازهكه كۆكردووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی داخستنی ده‌روازه‌ی سێمالكا، به‌درخان میرزا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ده‌روازه‌ی سێمالكا كراوه‌یه‌و ئه‌وان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌كه ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردنی هه‌ركه‌سێك.
لایخۆیه‌وه نیلۆفه‌ر قۆچ ره‌تیكرده‌وه گردبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین بێت له‌دژی داخستنی ده‌روازه‌ی سێمالكا، وتی”ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه، به‌ڵكو ئێمه بۆیه ئه‌و چالاكییه ده‌كه‌ین بۆشهرمهزاریو دژایه‌تی ئه‌و رێككهوتنهیهو داخستنی سێمالكا په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ی سیاسی نێوان چه‌ند لایه‌نێك هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر دهبێتو داخوازیشمان بۆ هه‌رلایه‌نێكی كورد ئه‌وه‌یه یهكگرتووبنو یه‌كێتی خۆمان بپارێزین”.