شەڕ و پێکدادان لە نێوان جەیشولعەدل و هێزەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە

0
955

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی جەیشولعەدل لە ڕاگەیێندراوێکدا، شەڕ لە نێوان هێزەکانی خۆی و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی ڕژیمی تارانی ڕاگەیاند.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە:”بە ئاگاداریی هەموو لایەک دەگەیێنین کە شەوی سێ شەممە ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو بورجەکی سەربازیی ئەنجیران و نەلی لە سەراوان، بوون بە ئامانجی چەکە قورسەکانمان”.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هەر وەها هاتوە:”لقی سەربازیی شێخ زیایی بە سەرکەوتنەوە دوو بورجەکی سەربازی کردۆتە ئامانجی خۆی و بەپێی ئامارە خۆجێیەکان و هەروەها گوێگرتنمان لە بێ سیمەکان، ٣ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لەو عەمەلیاتەدا بریندار بوون”.

دەگوترێ دوای ئەو عەمەلیاتە، هێزەکانی ڕژیم بە بە چەکی قورس، ناوچەکەیان تۆپباران کردووە و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان خستۆتە ناوچەکەوە.

ڕێکخراوی جەیشولعەدل کە خۆی وەکوو ڕێکخراوێکی داکۆکیکاری خەڵکی بەلووچستان پێناسە کردووە، ماوەی چەندین ساڵه بۆ ئازادی و مافی خەڵکی بەلووچستان لەو پارێزگەیە چالاک دەکات.

تەنیا لەماوەی  ٦ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ کەس لە خەڵکی بەلووچستان بە تۆمەتی ئەندامەتیی ئەو ڕێکخراوەیە لە زیندانەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێراندا لەسێدارە دراون.

سێ سال پێش ئێستا ١٦ کەس لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە لە زیندانی بەلووچستان بە کۆمەڵ لەسێدارە دران کە بە پێی راگەیاندراوی جەیشولعەدل ئەو کەسانە هیچ پەیونەدییەکیان بەو رێکخراوەیەوە نەبووە.

شایانی ئاماژەیە کە ماوەیەکە سەرهەڵدانی چەکداری لە نێوان هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی ڕژیمدا چڕتر بۆتەوە.

.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت