Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە کرماشان لەنێوان هێزەکانی ڕژیم و هێزێکی کورد، شەڕ هاتە ئاراوە

لە کرماشان لەنێوان هێزەکانی ڕژیم و هێزێکی کورد، شەڕ هاتە ئاراوە

0
2877

ڕۆژی کورد: ئێوارە درەنگانی ئەمڕۆ سێ شەممە 13ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، سەرچاوەیەکی هەواڵ، هەواڵی هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزێکی کوردی، بە ناوەندی ڕۆژی کورد ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەو شەڕە لە “ئەزگلە”، لە نێوان سەلاس و سەرپێڵ هاتۆتە ئاراوە و بەپێی ئاماژەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە کوردییەکە “پژاک” بووە.

هەر لەمبارەوە سەرچاوەکانی هەواڵی سەر بە ڕژیمی ئێران لە زمانی پاسدار، محەممەد پاکپوور، هەواڵی هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان جاش و پاسدارەکانی قەرارگای نەجەف و هێزێکی کوردییان بڵاو کردەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵی ڕژیم، ئاماژەیان بە کوژرانی 12 کەسی ئەو تیمە کوردییە کردووە بەڵام بەپێی پێشینەی ڕژیم لە گەورەکردنەوەی ڕێژەی شەهید و برینداری هێزە کوردییەکان و کەمکردنەوەی کوژراو و بریندارەکانی خۆیان، ئەو ڕێژەیە وەک ڕاست ناخەمڵێندرێ.

تا ئێستا زانیاریی ورد لەمبارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کورد نەگەیشتووە و هیچ هێزێکیکوردیش ئەو هەواڵەی بلاو نەکردۆتەوە بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئەو شەڕە لەنێوان جاش و پاسداڕەکانی ڕژیم و گریلاکانی پژاک (لقی ڕۆژهەڵاتیی پەکەکە) هاتۆتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتیرۆریزم، ناسنامەی حکومەتی ئیسلامیی تارانە
بابەتی دواتردوو سینەماکاری کوردستانی خۆرهەڵات، لە فستیڤاڵی ناودەڵەتیی سلێمانی، خەڵاتیان بردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان