Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە ناو باژێڕی بۆکان، شەڕ و پێکدادانی چەکداری هاتە ئاراوە

لە ناو باژێڕی بۆکان، شەڕ و پێکدادانی چەکداری هاتە ئاراوە

0
3306

ڕۆژی کورد: هەڵۆکانی زاگرۆس، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەلە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، ڕایانگەیاندووە، شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکانی بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر هیزە ئەمنییەکانی ئێران و شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی داوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەڵۆکانی زاگرۆس و هەروەها پشتڕاستکردنەوەی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی بۆکان، شەوی چوارشەممە 16ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، هاو کات لەگەڵ هێرشی هێزی پێشمەرگە و هەڵۆکانی زاگرۆس بۆ سەر دوو مۆڵگەی ڕژیم لە دوو گوندی ناچیت و سەرچنار لە لایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە، هەڵمەتێکی تریش لە ناو خودی شاری بۆکان هاتە ئاراوە.

ئەو هێرشە کاتژمێر 10:30 خولەک لە گەڕەکی “کوی ئەندیشە” لە ناو شاری بۆکان و لە نێوان هەڵۆکان و هێزەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە و بەپێی زانیارییەکان، چەند کەس لە هیزە ئەمنییەکانی ئێران بردیندار بوون و هەڵۆکانی زاگرۆس توانیویانە شوێنی رووداوەکە بەجێ بهێڵن.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە سێیەمین جارە کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەوروبەری هیرش دەکەنە سەر بنکەی هێزە ئەمنییەکان، هەروەها ئەندامانی سوپای پاسداران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودژکردەوەی چالاکانی سیاسیی ڕۆژهەڵات لە هەمبەر بێ ڕێزیی هەڵسووڕاوێکی گۆڕان بە پیرۆزییەکان
بابەتی دواتریازدە هەزار مامۆستا بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ پ ک ک، دەرکران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان