شەپۆلێکی نوێی خۆکوژی لە کوردستانی خۆرهەڵات دەستی پێکردۆتەوە/ڕاپۆرت

0
1757

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە باژێڕی شنۆ، لاوێکی تەمەن 25 ساڵانی ئەو باژێڕە لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 5ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، لاوێکی باژێڕی شنۆ بە شوناسی “ئا. ئێم” لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هۆکاری خۆکوژیی ئەو گەنجە کوردە، ناڕوونە.

لەلایەکی ترەوە هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی مهاباد، ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە 3ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، پیاوێکی نیشتەجێی گوندی بەرەجۆی سەربە باژێڕی مهاباد، بە ناوی سەلاح شەریفی خۆی کوشتووە.

دەگوترێ هۆکاری خۆکوژییەکە، کێشەی بنەماڵەیی بووە.

لەلایەکی ترەوە بەپێی هەواڵی ماڵپەری هاوار، ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی خەرمانان، کچێکی گەنجی خەڵکی بانە بەناوی “سۆما عەزیزی” کچی حوسێن خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە گەنجە کە ١٧ ساڵ تەمەنی بووە، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سۆما عەزیزی دانیشتووی گوندی چۆمانی بانە بووە.

لە هەمان کاتدا  ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانان، ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بەناوی “چنوور سەعیدی” دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

یەکێک لە نزیکانی ئەو ژنە گەنجە بە “هاوار”ـی وت:” ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای “خۆسووتاندن”ـەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنە تەمەن ٢٦ ساڵانە خەڵکی گوندی “ترشەکان” مەهاباد بووە کە ماوەیەک بەر لەئێستا لە مێردەکەی جیا ببووەوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە 30ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن  20ساڵان لە  گۆندی لیلانێ ـی سەر بە باژێڕی ڕەبەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سومەییە خێزانی ڕەحمان. ک، کە خەڵکی گوندی “وەردێ” ـی سەر بە باژێڕی سەردەشتە و ماوەی 2 ساڵە لە گوندی لیلانێ ـی سەر بە باژێڕی ڕەبەت، زەماوەندی کردووە، کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە 30 گەلاوێژی 1395ی هەتاوی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەگوترێ هۆکاری خۆ کوژییەکە، کێشەی بنەماڵەیی بووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت