شەوی شیعری شێرکۆ بێکەس لە تاران بەڕێوە چوو

0
954

ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٦ ی ڕێبه‌ندان  ڕێوڕه‌سمی شه‌وی شیعری “شێرکۆ بێکه‌س” له‌ یانه‌ی کتێبی “نەشر دەف” به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا “سه‌ید عه‌لی ساڵحی”، وه‌رگێڕی شیعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌روه‌ها مامۆستا “محه‌مه‌د ڕه‌ئووف مورادی” وه‌رگێڕی کورد له‌ کاتژمێر ١٦:٣٠ تاکوو ١٩:٠٠ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌ید عه‌لی ساڵحی بیره‌وه‌ری و چۆنیه‌تیی ناسینه‌وه‌ی خۆی له‌ شێرکۆ بێکه‌سی باس کرد و دواتر ڕه‌ئووف مورادیش له‌باره‌ی شێعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س قسه‌ی کرد.

له‌ کۆتاییدا ئه‌و دوو وتاربێژه‌ هه‌ندێک له‌ شیعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌سیان خوێنده‌وه‌ و وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بوووانیان دایه‌وه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.