گۆڕینی کێلی گڵکۆی شاعیران لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بەتایبەتی دەستی پێکردووە، ئەو گۆڕانکارییە کە بریتییە لە لابردنی شیعرە نەتەوەیی و حیماسییەکان، لەژێر ناوی چاکسازی و ڕازاندنەوە و پێش‌گرتن لە شکانی کێلەکان ئەنجام دەدرێت بەڵام چالاکانی فەرهەنگی و سیاسیی کورد ڕایەکی تریان هەیە و بە جیددی بەدواداچوون بۆ نووسرانەوەی شیعرەکان دەەکن.
ڕۆژی کورد: سەلاح کوردستانی، شارەداری مهاباد لە وڵامی دژکردەوەی چالاکانی فەرهەنگی و سیاسیی کورد لە هەمبەر تێکدانی گۆڕی شاعیرانی مهاباد، دەڵێ هیچ گۆڕانکارییەکی تر بەسەر کێلی شاعیران‌دا پێک نایە.
شارەداری مهاباد لە وڵامی هەواڵنێری “هاژە” لەمەڕ گۆڕینی کێلی گۆڕی شاعیران لەلایەن چالاکانی فەرهەنگیی کوردەوە گوتوویەتی: “کەسایەتیگەلێکی مەزن لەو شوێنە نێژراون و هەر ئەوەش وایکردووە مەقبەرەتوشوعەرا بێتە شوێنێکی تایبەت هەر بۆیەش هەوڵمان ئەوەیە ئەو شوێنەش ببێتە شوێنێکی تایبەت. ئەو کێلانەی ئێستا نە دەگۆڕدرێن نە لادەچن بەڵام هەوڵ دەدەین شیعرەکان لە شوێنی خۆیان بهێڵینەوە و گەڵاڵەکە تەواو بکەین”.
ناوەندی ڕۆژی کورد لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە کە لەو گەڵاڵەیەدا کار دەکا زانیویەتی کە ئیتلاعات بە شیعری سەر گڵکۆی شاعیرانی کورد تووڕەیە و مەبەستی سەرەکیشی لەم کارە لابردنی شیعری سەر گڵکۆی شاعیرانی کورد بووە و ئێستاش ئیزن نادا ئەو شیعرانە لە شوێنی خۆیان بنووسرێنەوە.
ڕەسووڵ سوڵتانی یەکێک لە ئەندامانی کەمپەینی “نا بۆ تێکدانی مەزارگەی ناودارانی کورد”، لەمبارەوە دەڵێ: “ئەو گۆڕانە پێشتریش لەلایەن هەر لە لایەن دەست و پێوەندەکانی ڕژیمەوە شکێندراون بەڵام وایان نیشان دەدا کە سەلەفییەکان شکاندوویانن، ئێستاش ڕژیم و بنکە ئیتلاعاتییەکانی بەو شیعڕانە تووڕەن و هەر بۆیەش لە ژێر ئەو بیانوویەدا، کێلەکانیان لابردووە و ناوەکانیان بە زەقی بە فارسی نووسیوە و کوردیەکەی بە گچکەبینیش نابیندرێ، مەبەستی سەرەکی سڕینەوەی شیعرە نیشتمانییەکان بووە نەک خزمەت بە شاعیران”.
ساماڵ ئەحمەدی یەکێکی تر لە بەڕێوەبەررانی ئەو کەمپینە ئاوا دەنووسێ: ” ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ماکێتی نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی ئارامگه‌که ده‌بینین حه‌سارێکی جوان به به‌ردی وه‌ک شووشه دروست کراوه و یه‌ک دوو که‌رته‌باخچه‌شی تێدا دانراوه، که دیمەنێکی جوانه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی حەزی له دیتنی دیمه‌نێک بێت بۆ به‌سه‌ربردنی چه‌ند ساتێک و ئیتر هیچ… له‌نێو ئه‌و حه‌ساره‌دا ئارامگه‌ی ناودارانیش به چه‌ند پووته‌ڵه‌به‌رد نیشان کراوه که بێجگه له ناو و شۆره‌تیان به خه‌تی غه‌یره‌کوردی هیچ نیشانه‌یه‌کی جوداوازیی ئه‌و ئارامگه‌یه‌ی پێوه دیار نییه. ئه‌م کاره ناوی لێ نراوه ”نوێژه‌نکردنه‌وه”.”
ساماڵ ئەحمەدی ئەو کارە بە لەناوبردنی بە ئانقەست ناودێر دەکا و دەڵێ: “بۆچوونی ئه‌وانه‌ی که پێیان وایه ئه‌مه ”نوێژه‌نکردنه‌وه” نییه، بگره ”تێکدانی به‌ئانقه‌سته”، له‌وه‌ڕا دێ که ئاخۆ ده‌قه‌کانی سه‌ر ئارامگه‌کان که تاکه هۆکاری جیاوازیی ئه‌و ئارامگه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئارامگه‌یه‌کی دیکه‌ن، بۆچی لادراون؟ ئاخۆ ئه‌وانه‌ی ده‌چنه سه‌ردانی ئه‌و ئارامگه‌یه بۆ دیتنی دیمه‌نی حه‌سارێکی له به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ و شووشه‌چنراو ده‌چن؟ وه‌ڵامه‌که ده‌مانباته‌وه سه‌ر ئه‌و ویسته‌ی نایه‌وێ ببینی و ڕابمێنی له ده‌قدا، ده‌یه‌وێ ببینی وێنه‌ی له به‌ردچنراوی لاڵ و ڕاگوزار، نایهه‌وێ بخوێنییه‌وه ده‌قی له ز‌ماندا ڕه‌گداکوتاوی ”که‌ل‌له پڕشۆر”…”