شانۆی “خەج و سیابەند”لە ورمێ پێشکەش بە ئازەرییەکان کرا

0
838

رۆژی کورد: شانۆی خەج و سیابەند لە نووسین و دەرهێنانی ڕەسووڵ بەنگین لە شاری ورمێ و بە کاراکتیریی گروپی شانۆیی “تەختە سیاه” نمایش کرا.

ئەو چیرۆکە دڵدارییە کە لە قاڵبی شانۆدا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ نمایش کرا، بە گوتەی دەرهێنەری ئەو شانۆیە ئاوڕدانەوەیەک لە بەیت و چیرۆکی دوو دڵدار بووە.

لە بەنێری تەبلیغاتیی ئەو شانۆیەدا هاتووە کە “ئەم شانۆیە لەلایەن کوردانی دڵدار و ئاشقەوە پێشکەش بە ئازەرییە ئازیزەکان دەکەین”.

ئەو شانۆیەی کە لە ورمێ نمایش کراوە، دەرهێنانێکی ئەمڕۆیی و لاسایی کردنەوە لە چیرۆکی کۆنی خەج و سیامەند بووە کە تیایدا خەج و سیابەند لە کاتی خۆ دەرباز کردندا سواری ماتۆڕێک دەبن و لە ڕێگەدا خۆیان بە کەلە کێوەیەکدا دەدەن و بەو هۆیەوە سیابەند گیانی لەدەست ئەدا و خەجیش لە بەرزاییەکەوە خۆی هەڵدەدێرێ و دەمرێ.

لە چیرۆکی کۆنی خەج و سیابەنددا، سیامەند بەهۆی شەڕکردن لەگەڵ کەڵە کێوی لە بەرزاییەکەوە بەر دەبێتەوە و دەمرێ و دواتریش خەج بە هەمان شێوە لەو بەرزاییەوە خۆی فڕێ ئەدات و گیانی لەدەست ئەدا.

ئەو شانۆیە کە بە زاراوەی کورمانجیی زمانی کوردی پێشکەش کراوەو پێشتریش لە کوردستانی باکوور لەلایەن هاووڵاتیانی کوردەوە پێشوازیی گەرمی لێکرابوو، جەعفەر پاک نیا و شەونم یووسفی رۆڵی خەج و سیامەندیان بینیوە.

خەج و سیامەند یان سیابەند، یەکێک لە چیرۆکە بەناوبانگەکانی کوردییە و لە ڕیزی چیرۆکی لاس و خەزاڵ، شیرین و فەرهادا جێێان گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.