دوو چالاکی کوردی کامیارانی، لە لایەن هیزە ئەمنیەتییەکانەوە دەست بەسەر کران

0
653

 دوو هاوولاتیی کوردی شاری کامیاران بە ناوەکانی “شاهۆ سادقی” و “ئارام محەممەدی”، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، دوو هاوولاتیی کورد بە ناوەکانی، “ئارام مەحممەد”، کوڕی ئیسماعیل، تەمەن ٢٥ ساڵان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و لە ماڵی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

هەروەها کات ژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بانەمەڕیی ١٣٩٥ی هەتاوی، “شاهۆ سادقی” کوڕی یەدی، خوێندکاری نیو ساڵی کۆتایی بواری خوێندنی “بەڕێوەبەریی” زانکۆی سنە و پاوە لە لایەن هیزە ئەمنیەتییەکانەوە دەست بەسەر کراوە. هەروەها هیزە ئەمنیەتییەکان ماڵی باوکی شاهۆیان پشکنیەوە و دواتر شاهۆیان بۆ شوێنیکی نادیار راگواستووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێن و دۆخی ئەو دوو لاوە کوردە دەستبەسەر کراوەی شاری کامیاران لەبەردەستدا نیە.

شایانی ئاماژەیە، خوشکێکی شاهۆ بەناوی شلێر، ئەندامی کۆمەڵەیە و لە ئیستادا لە هەندەران دەژی.

هەروەها پێشتر برایەکی شاهۆ سادقی بە ناوی “نیزام سادقی”، کە چالاکی کرێکاریە و ئەندامی “کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی دان بە بنکە کرێکارییەکان”، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، کاتژمێر ۱۳:۴۰ خولەک لە گەراجی سنە و لە حاڵێکدا کە خێزانی لەگەڵ بوو، دەست بەسەر کرا و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوازرا و ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی و دوای لیکۆڵینەوە ڕاگوازرا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە و دواتر بە دانانی بارمتە لە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی ئازاد کرا و لە لایەن لقی ١ی دادگای سنە بە سەرۆکایەتی “دادوەر سەعیدی” و بە تاوانی ئەندامەتی لەو کومیتەدا سزای یەک مانگ زیندانیی تەقعزیری بەسەردا سەپا.

شاهۆ سادقی
شاهۆ سادقی
ئارام محەممەدی
ئارام محەممەدی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.