پێشبڕكێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ڕانسه له نێوان ئێمانۆئێل ماكڕۆنی نوێنه‌ری چه‌پی مامناوه‌ند و مارین لۆپێنی ڕاستی توندڕه‌و درێژه‌ی هه‌یه و ده‌نگدانه‌كان له‌خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ ٧ی مانگی مه‌ی كاتژمێر ٢٠ی شه‌و كۆتایی پێدێ.
نزیكه‌ی ٤٧ ملیون و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و ۶۶ هه‌زار و۵۰۰ بنكه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر ٨ی به‌یانیه‌وه به‌ڕووی ده‌نگده‌ران دا كراونه‌ته‌وه
بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران و ماكڕون به ٦٥،٠٥ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وت و ماری لۆپێن ٣٤،٥ له سه‌دی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست هێنا
ئێستا بژاردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكرد
ڕێژه‌ی به‌شداری نه‌كردن له خولی دووهه‌م دا له نێوان ٢٦ بۆ ٢٧ له سه‌د ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه له خولی یه‌كه‌م دا ۲۲.۲۳ له سه‌د به‌شدارییان نه‌كردبوو
كاتژمێر ١٩: بنكه‌كانی ده‌نگدان له شاره بچووك و گونده‌كانی سه‌رجه‌م فه‌ڕانسه داخران و له شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك پاریس تا كاتژمێر ٢٠ درێژه‌ی ده‌بێ
كاتژمێر: ۱۸:۴۵ – به‌شێك له ژنانی گرووپی فێمه‌ن له شاری ئێنێن بووموون له‌و سوێنه‌ی مارین لۆپێن ده‌نگی دا، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و له به سینگی ڕووتی و له سه‌ر پارچه‌یه‌ك نووسیبوویان: مارین له ده‌سه‌ڵات دا . ماریان له ناهومێدی دا ، ئه‌و ژنانه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
ئێمانۆئێل ماكڕۆن له بنكه‌ی تایبه‌ت به شوێنی نیشته‌جێ بوونی له شاری تووكه له باكووری فه‌ڕانسه ده‌نگی خۆی خسته ناو سندووقی ده‌نگدانه‌وه
مارین لۆپێن به‌ربژێری حیزبی راستیڕه‌و ناسراو به به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆ به‌یانی له شاری ئێنن بووموون ده‌نگی دا
١٠ی به‌یانی: فرانسوا ئۆلاند. سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه كاتژمێر ١٠ی به‌یانی له شاری توول بۆ دوایین جار وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ده‌نگی دا