سەرۆک کۆماری یەمەن: ئێران ناوچەکە بەرەو تەندووری دووبەرەکیی ئایینی دەبا

0
912

ڕۆژی کورد: عەبدڕەبە مەنسوور هادی، سرۆک کۆماری یەمەن، جارێکی تر ئێرانی بە هارکاری و پشتگیریی چەکدارانی کودەتاچیی وڵاتەکەی تاوانبار کرد.

بەپێی هەواڵی، هەواڵدەریی ڕەسمیی یەمەن، سەرۆک کۆماری یەمەن گوتوویەتی: “تاران بە پشتگیری لە چەکدارانی دژبەری یەمەن، بەدوای هاندانی ناوچەکە و بردنی بەرەو تەندووری شەڕی فیرقەیی و ئایینە و دەیهەوێ بەو شێوەیە دووڕگەی عەڕەبی لەناو ببات.

هادی ئەو وتانەی لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ شێخ تەمیم بین حەمد ئالی سانی، ئەمیری قەتەردا کردووە .

چەند سەربازی قەتەر لە شەڕ لە یەمەن لە لایەن حوسەیاکانی لایەنگری ئێران و دژبەرانی وڵاتی یەمەن، کوژراون

ئەمیری قەتەریش لەم لێدوانەدا پشتگیری قەتەری بۆ یەمەن دووبارە کردۆتەوە.

 پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە حوسییەکان بەهاوکاریی لایەنگرانی عەلی عەبدولا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن لە باشووری ئەو وڵاتە لە ململانێ و پێکدان لەگەڵ میلیشیا ناوخۆییەکانی یەمەن و لایەنگرانی حکومەتی یەمەنی بەردەوامن، هاوکات هێرشی ئاسمانی بە سەرکردایەتی سعودیە بەردەوامە و بەگوێرەی لێدوانی چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ لە یەمەن هەردوولا دەستیان لە خەڵکی مەدەنی نەپاراستووە و تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبنکەیەکی تری پترۆشیمیی ئێران ئاگری گرت
بابەتی دواتردۆخی پەروەردە و کێشەی مامۆستا و قوتابیان لە کوردستانی خۆرهەڵات/وتووێژی گەورەژووری ڕاوێژ