سەرکەوتنە وەرزشییەکانی ئاکام تەرەغە لە وڵاتی ئاڵمان بەردەوامن

0
877

ئاکام تەرەغە، وەرزشوانی کوردی کوردستانی خۆرهەڵات کە ئێستا بۆ ماوەی ساڵێکە لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێیە، بە بەردەوامی لە کێبەرکێ وەرزشییەکانیدا بەسەر بەرانبەرەکەی سەردەکەوێ.

ڕۆژی کورد:  له کێ بەر کێی وەرزشیی k1 رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٨ مانگی مەی ٢٠١٦ کە لە ئاستی ئوروپادا لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو، ئاکام تەرەغە توانی بەسەر وەرزشوانی بەرانبەری بە ناوی بابغوا لە  وڵاتی سویس، سەرکەوت و لە ڕاندێکی سێ خولەکی دا توانی  بەرانبەرکەی شکست بدات و سەرکەوتن بۆخۆی تۆمار بکات.

شایانی ئاماژەیە، ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە وەرزش لە وڵاتی ئاڵمان، بە شکۆوە باسی لە سەرکەوتنی ئاکام تەرەغە و پاڵەوانەتیی ئەو وەرزشوانە کردووە.

هەروەها پێشتریش، ڕۆژی شەممە ٥ مارس،  له شاری كيل و لە کێ بەر کێی   كيك بۆكس k1 بەڕێوە چوو و ئاکام تەرەغە وەرزشوانی کورد کە لەم کێ ەر کێیانەدا بەشدار بوو یەکەم هاتەوە.

هەروەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ئاکام، شەش یاری لەگەڵ وەرزشوانانی وڵاتانی هولەند، سوید، مەراکێش، سویس، فەڕانسە و پورتەغاڵ کە کێشی ٨٠ کیلۆگرەم ئەنجام داوە و لە هەر هەمووشیاندا بەسەر بەرانبەرەکەیدا سەرکەوتووە و تا ئێستا یەکەمی بێ ڕکابەرە.

ئاكام تەرغه، کوڕی شەهید ڕەحمان تەرەغە،  لەدایک بوی ١٩٩٤ی زایینی، خەڵکی شاری بۆکان لە کوردستانی خۆرهەڵاتە ولە ئێستادا ماوەی هەشت مانگە نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمانە.

ئاکام لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە لە شاری بۆکان دەستی بە وەرزشی ڕەزمی وۆشۆ کردووە و بە هۆی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمی ئێران ناچار وڵاتی بەرەو هەندەران بەجێهێشتووە و لە ئاڵمان وەرزشی ڕەزمی k1 درێژە پێدەدا و لە چەند یاری ئەو وڵاتە بەشداری کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.