سەقز: سێهەمین کارەساتی هاتووچۆ لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
1112

تەنیا لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا، ٣ ڕووداوی کارەساتباری هاتووچۆ لە سەقز هاتۆتە ئاراوە و چەند کەس لە هاونیشتمانیان، کوژراون و بریندار بوون.

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ شەممە 1ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، لە ڕێگای سەقز-بانە، ترۆمبیلێکی جۆری سەمەند لەگەڵ ترۆمبیلێکی وانێت بار لێکیان داو و لە ئەنجامدا 2 هاونیشتمانی مردوون و ٤ کەسیش بریندار بوون.

ئەو پێکدادانە لە نزیک گوندی قشڵاقی ساڵح بەگ هەڵکەوتوو لە ٥ کیلۆمیتریی سەقز-بانە، ڕووی داوە.

لەو پێکدادانەدا، شۆفیری هەر دوو ترۆمبیل لە جێوە گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە ڕاگواستراون.

لە ماوەی ڕابردوودا و لە پاییزی ئەمساڵەوە، دۆخی ئاڵۆز و کارەسات خوڵقێنەری ڕێگاکانی کوردستان و مردن و ئیفلیج بوونی هاووڵاتیان و زیانە مادییەکان لەمبارەوە، ناڕەزایەتیی بەرینی هاووڵاتیانی کوردی لە باژێڕەکانی مەریوان، پیرانشار و سەقزی لێکەوتۆتەوە.

بەرپرسانی ڕژیم لە جیاتی گوێگرتن لە داواکارییەکانی هاووڵاتیان، دەستیان کردووە بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان، دەرکردنی مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی حامید کۆنەپۆشی، دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەررانی کەمپەینەکان و نەزامی کردنی شارەکان.

کەمپەینەکان لە ئێستادا لە دوو شاری پیرانشار و نەغەدە چالاکن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە بەربڵاوی کار دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت