ئامانج و هەوڵە نهێنییەکانی پشت لەسێدارەدانی ٢١ زیندانیی کورد+بەڵگە

0
1160

رژیمی ئیسلامیی ئێران لە ١٢ی گەلاویأدا ٢١ زیندانیی مەزهەبیی کوردی بە تۆمەتی “پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە جیهادییەکان” لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دا، بەڵام حوکمی لەسێدارە درانی ئەو کەسانە بە شێوەیەکی روون بە ئامانجی سیاسیی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەڕێوە چوو.

بەڵام سەرەڕای ئەویەکە ئەم کەسانە سەلفی یان کەسانی توندڕەو بووبێتن یان نا، لە راستێدا قوربانیانی سیاسەتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بوون. سیاسەتێک کە لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا کوردستانی کردبووە گۆڕەپانی پەرەپێدانی بیری سەلەفیەتی جیهادی و دژایەتی کردنی هزری نەتەوەیی.

لە ناوەڕاستەکانی دەیەی ٨٠ی هەتاویدا لە شارەکانی سەقز و بۆکان بیری سەلەفیەتی جیهادی بۆ بەرپەرچدانەوەی هزری نەتەوەیی بە شێوەیەکی بەرین رەگاژۆی کرد و راستەوخۆ ئەو کەسانەی بانگەشەی هزری سەلەفیەتی جیهادییان لە کوردستان دکرد، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هان دەدران و پشتیوانیان لێ دەکرا.

مەلا محەمەدی عەلەوی ناسراو بە مەلا محەمەدی یەکشەوە لە بۆکان مەلا هادی ساڵحی ناسراو بە مەلا هادی هەرمێ دۆڵ لە سەقز لە مینبەری مزگەوتەکانەوە وێڕای بانگەشە کردنی هزری سەلەفیەت و جیهادی، دژایەتیی ئاشکرایان لەگەڵ حیزبە نەتەوەییەکانی کوردستان و بەتایەبت حیزبی دیمۆکرات دەکرد و قازانجی ئەو دژایەتی کردنە راستەوخۆ لە بەرژەوەندیی رژیمی ئیسلامی لە تاراندا بوو.

سەردانی فەرماندەی سوپای پاسداران لە بانە بۆ ماڵی مەلا محەمەدی عەلەوی ناسراوترین سیمای سەلەفیەتی جیهادی لە کودرستان
سەردانی فەرماندەی سوپای پاسداران لە بانە بۆ ماڵی مەلا محەمەدی عەلەوی ناسراوترین سیمای سەلەفیەتی جیهادی لە کوردستان

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ناوەندی هەواڵنێریی سەقز کە سالی ١٣٩١ بڵاو بوویەوە، لەماوەی کەمتر لە ٥ ساڵدا تەنیا لە شاری سەقز ١٤٢ کەس لە ژێر کاریگەریی مەلا سەلەفییەکاندا لە کردەوەی ئیستشهادی و شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکادا لە وڵاتانی پاکستان و ئەفغانستان کوژرابوون.

سەڕەڕای ئەوەیکە پەیجەکانی داعش وتە و وتارەکانی مەلا محەمەدی یەکشەوە و مەلا هادی هەرمێ دۆڵ بلاو دەکەنەوە، بە کەسانێکی باوەرمەند بە جیهاد و رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام لە قەڵەمیان ئەدەن، بەڵام ئەو کەسانە لەکوردستان هەنوو کە پەیوەندیی زۆر چڕ و پڕیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و نیزامیی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێران هەیە.

کەوابوو بەم پێیە نابێ لەسێدارە درانی ئەو کەسانە بە کایەی سیاسیی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێران بزانین و کەسانی لەسێدارە دراو و بنەماڵەکانیان بە قوربانیانی حەز و زێدەخوازیی دەسەڵاتدارانی داعش ئاسای حکوومتی ئیسلامی لە ئێران لەقەڵەم بدەین.

چەند رۆژ پێش لە سێدارە دانی بە کۆمەڵی زیندانیانی رەجایی شاری کەرەج، شەهرام ئەحمەدی ناسراوترین کەسی ناو ئەو زیندانیانە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی لە هەوڵی چەند کەسێکی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات کرد کە لە هەوڵدا بە شێوەی بە کۆمەڵ لەسێدارە بدرێین.

ئەو زیندانییە کوردە کە فایلە دەنگییەکەی لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە، ئاماژەی راستەوخۆی بەناوی یەکێک لەو کەسانەی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کرد، کە لە ژێر ناوی پارێزەردا هەوڵەکانیان بۆ لەسێدارە درانی ٣٠ کەس لە زیندانیانی مەزهەبی چر کردۆتەوە.

یەکێک لەو کەسانەی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات دوابەدوای لەسێدارە درانی بەکۆمەڵی زیندانیانی مەزهەبی لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە، “گروپە سەلەفییەکانی کوردستانی ئێران بەبێ هیچ جیاوازییەک هەر هەمان داعشن”، بەڵام ئەو ئیدیعایە لە کاتێدایە کە ئەو کەسانە لە ساڵی ٨٨دا دەستبەسەر کران و مێژووی دروستبوونی داعش بۆ زیاتر لە ٤ ساڵ دوای دەستبەسەر کرانی ئەو کەسانە دەگەرێتەوە.

کەسیکی دیکەی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات لە لێدوانێکدا بۆ BBC کە خۆی وەکوو پارێزەر لە دادگاکانی حکوومەتی ئیسلامی لە تاراندا پێناسە کردووە، لەسێدارە درانی ئەو کەسانە بە رەواو کردەوەیەکی بەجێ لە قەڵەم ئەدات. لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئەو “کەسانە” لە پێگەی پارێزەرێکەوە حوکمی کوشتن و لەسێدارە دەر ئەکەن، ئاخۆ ئەگەر پرۆسەی دادگایی کردنی زیندانیان بە دەستی ئەو کەسانە بێت، رۆژانە چەند کەس بە پەتی سێدارە دەسپێڕن؟

لەسێدارە درانی ئەو کەسانە تەنیا یەک رۆژ پاش ئەوە دێت کە فەرماندەی هێزی زەمینیی ئەرتەشی حکوموەتی ئیسلامی لە ئێران رایگەیاند: “هوڵەکانی داعش بۆ ئەندامگیری لە نەفت شار، قەسری شیرین و ناوچەکانی رۆژئاوا پووچەڵ کراونەتەوە”.

دەزگا ئەمنی و نیزامییەکانی حکوموەتی ئیسلامی لە ئێران بەردەوام باس لە کوشتن و دەستبەسەر کردنی ئەندامانی داعش دەکەن، بەڵام خالی جیگەی سەرنج ئەوەیە کە هەتا ئێستا دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام هیچ هەرەشەیەکی ە دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراندا نەکردووە.

دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێران کەسانی لە سێدارە دراوی رۆژی ١٢ی گەلاوێژ بە ئەندامەتی لە رێکخراوە جیهادییەکان  بەیعەت دانیان بە رێکخراوی داعش تۆمەتبار دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رێکخراوی داعش هێچ هەڵوێستیکی نەنواندووەو بێگومان بێ هەڵوێستیی داعش سەلمێنەری درۆ بونوی ئیدیعای حکوموەتی ئیسلامی لە تارانە.

بەڵام راستیی مەسەلەکە ئەویە کە رژیمی ئیسلامی لە ئێران لە هەوڵدایە کە وا بنوینێ ئەو کەسانە لەسەر خواستی خەڵک لە سێدارە دراون و شەڕ لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و دەستبەسەر کردنی خەڵکیش لەسەر داواکاریی خەڵکی کوردستان ئەنجام ئەدرێت.

حکوومەتی ئیسلامی لە ئێران لەسەرەتای بانگەوازی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەو ەبۆ قۆناغی نویێ خەبات، لە رێگەی چەند کەسی ناسراو لە دەرەوە و ناوخۆی ئێران لە هەوڵدا بوو بە تەفسیر و لێدوانێک کە ل ەبەرژەونەدیی حکوموەتی ئیسلامیدا بوو، حیزبی دیمۆکرات لە شۆڕشی نوی پاشگەز بکاتەوە.

حیزبی دیمۆکرات لە کاتێکد ابە شەڕ کردن لەبری وڵاتی عەرەبستان تۆمەتبار دەکرێت، کە لەسەرەتای جوڵەی هێزەکانی ئەو حیزبە بەرەو چیاکانی کێلەشین، بە هاوکاری کردن و پلانی دەولەتی تورکیا تۆمەتبار دەکرا.

بەڵام کاکڵی مەسەلەکە بۆ سەرلێشێوایی لێپرسراوانی رژیم و ترسیا لە رووخان لە لایەک و لەلایەکی دیکەشەوە بۆ هەوڵی شێلگیرانەی رێبەرایەتیی حیزبی دیمۆکرات لە راستای دابین کردنی مافە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی کوردستان دەگەرێتەوە، هەوڵێک کە پێدەچێت چەند هەنگاویک لە دروشمی ئە وحیزبە (ئێرانێکی دێمۆکراتیکی فیدڕاڵ) سەرتر بچێت و خۆی لە سەربەخۆیی کوردستاندا ببینێتەوە.

https://soundcloud.com/hadi-arefi/shahram-ahmadi-muxtar-zarei

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت