Google search engine
ماڵەوە چالاكیی حیزبه‌كان  شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی حدکا و سوپای پاسداران لە مەریوان+فیلم

 شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی حدکا و سوپای پاسداران لە مەریوان+فیلم

0
4696

رۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ پێکدادانی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ سوپای پاسدارانی رژیم، تیمێکی دیکەی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە لە مەریوان لەگەڵ چەکدارانی سوپای پاسداران تووشی تێکهەڵچوون بوون.

هەواڵنێری رۆژی کورد لە مەریوان رایگەیاند: پاشنیوەرۆی رۆژی هەینی ٢٣ی رەزبەر، شەڕێکی قورس لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی نێوان دو وگوندی “چۆڕ” و “نەنە”ی سەربە شاری مەریوان‌دا هاتە ئاراوە.

بەپێی ئەو دیمەنانەی کە بە رۆژی کورد گەیشتوون، سوپای پاسداران بەرزاییەکانی نێوان دوو گوندی چۆڕ و نەنەی داوەتە بەر رەهێڵەی ئاگری کاتیۆشا و تۆپخانە.

ئەو تێکهەڵچوونە کە هەتا درەنگانی شەو درێژەی هەبوو، بەهۆی ئاگری تۆپخانەوە رووبەرێکی بەرچاو لە لەوەڕگە و لێڕەواری بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا سووتاون.

هەتا ئێستا زانیارییەک لەمەڕ ئەگەری کوژرانی چەکدارانی سوپای پاسدران لەو تێکهەڵچوونەدا لەبەر دەستد انییە، بەڵام دەگوترێ، ئامبڵانسی نەخۆشخانەی مەریوان بەرەو شوینی شەڕەکە لە هاتوچۆدا بوون.

هاوکات ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە، تیمێکی پێشمەرگەکانی ئەو عیزبە، لە شوینیک بەناوی کوتە رەشی سەربە ناوچەی سەرشیوی سەقز لەگەڵ هیزیکی سوپای پاسداران تووشی تێکهەڵچوون هاتوون، کە ژمارەیک چەکداری سوپای پاسداران کوژراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە نیوان هێزی پێشمەرگەی حدکا و هێزەکانی ڕژیمی ئێران شەڕ هاتە ئاراوە
بابەتی دواترپارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ ناوچه‌ی بانه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ڕژیم
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان