رۆڵی ئافرەت لە گوتنەوەی بەیتە فۆلكلۆرییەكاندا (بەشی پێنجەم)

0
485

رۆڵی ئافرەت لە گوتنەوەی بەیتە فۆلكلۆرییەكاندا

بەتی ” سوارۆ ” وەک نمونە

(بەشی پێنجەم)

جیاوازییەكانی نێوان بەیت و قەسیدە

دەكرێ گرنگترین و بنەماییترین جیاوازیی نێوان بەیتە فۆلكلۆرییەكان و قەسیدە لە كێش و سەروایاندا دەسنیشان بكەین. قەسیدە لەسەرەتاوە هەتا كۆتایی لە سەر یەك كێشی دیاریكراو دەڕوات. میسرەعەكانی قەسیدە لە دەستپێكەوە هەتا كۆتایی لەسەر یەك كێش دەڕۆن، بەڵام كێشی بەیتەكان كێشی خۆماڵییە. كێشی بڕگەییە و میسرەعەكانی كورت و درێژن. بۆ وێنە:
ئەوە كیژ دەرێ سوار ئەگە دەچیە وان سەفەرێ
ئەوەت وەسیەت بێ لە سەر دەستی من
پەڕەوە لە چۆمی عوودێ لە دەریای عومانێ
ئەسپێكەخۆت باژوێ لە كەناری دەسواران
بریا سوار ئەمن خەبەری تۆم بۆ هاتبا كوژرابایەی
ئەوەدرابایە بەر وەودای شیر و خەنجەر و قەناران
نەوەك ئەتۆ هەڵاتبای و سەرێ كەحێلێ خۆت وەرگێڕابا
لە بەر هەزار و پێنج سەد سواران چونكە ئەمنت خەجاڵەت دەكرد
لە كن شەدە شل و شلومل و چاوبەكل و ناسك و نازداران
وەك دەبینین هەر دێڕەی بڕگەكانی لە چاو بڕگەی دێڕەكەی دیكە كورتتر یان درێژترە. ئەگەر قەسیدە پشت بە كێشی عەرووزی دەبەستێت، ئەوا بەیتە فۆلكلۆرییەكان پشت بە كێشی خۆماڵی و لە راستیدا مۆسیقای ناوەوە دەبەستن و لەوەیاندا لەگەڵ شێعری نوێدا لێك دەچن. قادری فەتاحی قازی لە وتارێكیدا بە ناوی (مەنزوومەی كوردیی لاس و خەزاڵ) كە زانكۆی تەورێز ساڵی 2000 بۆی چاپ كردووە لە بارەی بەندەكانی بەیت دەڵێ: بەندەكان (میسرەعەكان)ی بەیت چەند دێڕی هاوسەروان و بە گشتی دوو جۆرن. جۆری یەكەم ئەو بەندانەن كە دێڕەكانیان كورتن و هەر دێڕەی لە دە بڕگە تێناپەڕێنێ. جۆری دووهەم ئەو بەندانەن كە دێڕەكانیان درێژن و لەوانەیە دێڕێك، هەتا بیست و دوو بڕگەش درێژ بێتەوە. (قازی، 2000: ل17)
وەك دەبینین لەو نموونەیەی سەرەوەدا كە لە دەقی بەیتەكەی سوارۆ وەرمانگرتووە، هەركامە و لە رووی بڕگەوە لێك جیاوازن. بۆ نموونە:
ئەوە كیژ دەرێ سوار ئەگە دەچیە وان سەفەرێ (15 بڕگەیە)
ئەوەت وەسیەت بێ لە سەر دەستی من (10 بڕگەیە)
پەڕەوە لە چۆمی عوودێ لە دەریای عومانێ (14 بڕگە)

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here